عەلی باپیر: ئەوانەی سەردانی کونسوڵخانەی فەرەنسایانکرد گومان لەسەر موسڵمانبوونیان هەیە

وێنە: بڕیار محەمەد/SNN
SNN- بریار محەمەد
ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت: ئەوانەی پشتگیری وڵاتی فەرەنسایان كرد و سەردانی كونسڵخانەی فەرەنسایان كرد، گومان لەسەر موسڵمان بوونیشیان دروست بووە .
عەلی باپیر كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە ئێوارە كۆرێكیدا بۆ ئەندامانی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە شاری هەولێر رایگەیاند: ئەوانەی سەردانی كونسوڵخانەی فەرەنسایان كرد، تەنها بۆ خۆدەرخستن و خۆ خۆشەویستكردن بوو ،جگە لەوەش ئەوانە گومان لەسەر موسڵمان بوونیان دروست بووە، چونكە وڵاتێك بێرێزی بەرامبەر بە پێغەمبەرەكەت بكات و تۆش بچیت پشتگیری لێبكەیت، نازانم ئەمە چ واتایەكی هەیە .
وتیشی: ماستاو كردن ئەمرۆ بۆ فەرەنسا و دوێنی بۆ ئەمریكا و رۆژێكی تر بۆ وڵاتێكی تر نایان گەیەنێت بە هیچ، لەبەرئەوەی هەموو ئەو كەس و گروپ و وڵاتانەی رۆژانێك بێڕێزیان بەرامبەر پێغەمبەری ئیسلام كردوە ئێستا سوك و ریسوا بوون، هەروەها وڵاتی فەرەنسا خۆی ئێستا لە قەیراندایە و ماكرۆنیش قەیرانەكانی ئەو وڵاتەی زیاتر قوڵكردۆتەوە.
ئەوەشی خستەروو: وڵاتانی ئەوروپا باسی یەكسانی و دادپەروەی دەكەن كەچی بێ ئاگان لەوەی پێغەمبەری ئیسلام بەكردار یەكسانی و دادپەروەری كردوە شوێنكەوتووانی پێغەمبەری ئیسلام وا فێركراون كە رێز لە هەموو ئاین و پێكهاتەیەك بگرن، كەچی لە بەشێك لە وڵاتان بە ناوی ئازادی رادەبرین جوێن و بە ئاین و ئاینزاكان دەدرێت.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








