ره‌عد حه‌مودی گفتوگۆكردن له گه‌ڵ سه‌رمه‌د عەبدولئیلا ره‌تده‌كاته‌وه

رەعد حەمودی
SNN Sport- حسێن کەرکوکی
ره‌عه‌د حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ، هه‌ر نزیكبوونه‌وه‌و وتراو یاخود گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رمه‌د عەبدولئیلا ئەمینداری دارایی پێشووی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كه بریار وایه رۆژی 14 مانگی دهاتوو به‌رێوه‌بچێت ره‌تكرده‌وه .
حه‌مودی له بهیاننامەکیدا وتی:” ره‌تیده‌كه‌مه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه ،ئه‌وه‌ی هه‌ندێک پێگه كۆمه‌ڵایەتییه‌كان و پێگه وه‌رزشییه نافه‌رمییه‌كان بڵاویان كرده‌وه به پێكهێنانی لیستێك بۆ كۆمیته‌ی ته‌نفیزی داهاتوو”.
حه‌مودی جه‌ختی كرده‌وه كه:” پێوه‌رە راسته‌قینه‌كان كه په‌سه‌ند كرا به رێكه‌وتنه‌كانی پێش هه‌ڵبژاردنه ته‌واوكارییه‌كان له 22/ 10 ته‌نیا بژارده‌ی كارپێكراو و به‌هێزه و رۆژانی داهاتوو رێکكه‌وتنی لۆژیكی به‌خۆه‌وه ده‌بینێت بۆ له دایكبوونی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی به‌هێز و یه‌كگرتوو به گیانی تیم ، نه‌ك ویسته تاكییه‌كان”.
حه‌مودی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد:” ئه‌م دزه‌پێكردنه نا راستگۆیانه كه هه‌ندێكیان پێداگیری ده‌كات له سه‌ر هه‌نارده‌كردنی بۆ نێو ژینگه‌ی ئۆڵۆمپی ،پاش هه‌ستكردن به روونی و پاكی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه یاسایییه‌كان”.
حه‌مودی سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ر بڕی له به‌رامبه‌ر کۆدەنگی و رێکكه‌وتنی هه‌ندێک لایه‌نی جیاواز بۆ ساڵانێكی درێژ ،به‌ڵام به چه‌ند چركه‌یه‌ك خێرا رێكه‌وتنی رۆژانی هاوپه‌یمانێتیه‌كانی هه‌ڵبژاردندا رێککەوتن”.
لە كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ستایشی رۆڵی یاسایی بێلایه‌نانه‌ی كه ده‌سته‌ی یاسایی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئۆڵۆمپی و لیژنه‌ی ئاماده‌كار و سه‌رجه‌م لایانه‌كانی كرد، كه هه‌وڵ ده‌دات بۆ له دایكبوونی كومیته‌یه‌كی ته‌نفیزی هه‌ڵبژێردراوی شه‌رعی بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی له قۆناغی داهاتوودا.
له لای خۆیه‌وه حسێن عه‌لی حسێن به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌ر رێكکه‌وتنێك یان پلانێك كه به‌رێوه‌به‌ری پێشووی په‌یوه‌ندییه‌كانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری پێشووی و ئه‌مینداری یه‌كێتیی تۆپی سه‌رمێزی ره‌تكرده‌وه كه له هه‌ندێک تۆڕه كۆمه‌ڵایەتییه‌كان و پێگه وه‌رزشییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه ئه‌و ” بۆچوونانه به خه‌یالی نووسه‌رانی ئه‌ژمار كرد”.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









