“نایهكسانى له جێبهجێكردنى پرۆژه له شارهكانى ههرێمى كوردستاندا ههیه”

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئهندامێكى فراكسیۆنى سهوز له پهرلهمانى كوردستان دهڵێت: “نایهكسانى له جێبهجێكردنى پرۆژه له شارهكانى ههرێمى كوردستاندا ههیه”، ئاماژه بهوهشدهكات: فشارهكانمان دهخهینهگهڕ بۆ خزمهتكردنى ههڵهبجه.
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “بەشێوەیەكی گشتی بەردەوامی قەیرانی دارایی و دابەزینی نرخی نەوت هۆكار بوون بۆ ئەوەی وەك پێویست پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم جێبەجێنەكرێن، بەڵام ئەوەی تێبینیمان كردووە لەم كابینەیەدا ئەو پرۆژانەشی كە جێبەجێكراون نایهكسانى زۆری پێوە دیارە لهڕووى دابهشبوونهوه، پارێزگای هەڵەبجە بەتەواوەتی پشتگوێخراوە لە جێبەجێكردنی پرۆژە ستراتیژییەكاندا”.
وتیشى: “ئێمە وەك پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سهوز هەموو فشارەكانمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی هەڵەبجەش وەك پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت و پرۆژەی ستراتیژی بۆ جێبەجێبكرێت، هاوكات ئەكرێ حكومەتی هەرێمیش كە بۆخۆی ئەو راستییە بزانێت كە دەبێت رێز لەو قوربانیدانە زۆرە بگرێت كە خەڵكی هەڵەبجە داویانە و وەك پارێزگاكانی دیكە بەیەك چاو مامەڵەی لەگەڵ بكات”.
ئهو ئهندامهى فراكسیۆنى سهوز له پهرلهمانى كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “ئەركی وەزیرە پەیوەندیدارەكانە كە هانی وەبەرهێنەرەكان بدەن بۆ ئەوەی پرۆژە خزمەتگوزاریی و وەبەرهێنەكانییان بێننە پارێزگای هەڵەبجە، چونكە دەبینین كە كۆمپانیا و سەرمایەدارەكانیش وەك پێویست ئامادەنین روو لەم پارێزگایە بكەن و پرۆژەكانیان بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەمەش كاریگەری خراپی هەبووە كە نەتواندرێت وەك پێویست هەڵەبجە هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێت”.
بە گوێرەی بە دواداچوونەكانی SNN، “لە كۆی حەوت پرۆژەی ستراتیژی كە لەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم بەردی بناغەیان دانراوە شەش پرۆژەیان لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆكن یەك پرۆژەشیان لە پارێزگای سلێمانییە كە پرۆژەیەكی كابینەی پێشووی حكومەتە، هاوكات هیچ پرۆژەیەكیش لە پارێزگای هەڵەبجە نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









