
نمایشى بهرههمى ههنار له فێستیڤاڵى ههنارى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
بەوتەی جوتیاران و هاووڵاتییانی ئهو پارێزگایه، “هەڵەبجە و هەنار دووانەیەكی لێكدانەبڕاون و ناكرێت لە وەرزی پایزدا كەسانێكی دەرەوەی هەڵەبجە بێنە شارەكە و هەنار لەگەڵ خۆیان نەبەنەوە”، ئەوەش بەهۆی ئەو تام و چێژەى هەناری هەڵەبجە هەیەتی، جوتیارێكی بە ئەزموون و نمونەییش لە SNNەوە باس لە هۆكاری جیاوازی و بەناوبانگی ههنارى هەڵەبجە دەكات.
محەمەد ساڵح، یەكێكه لە جوتیارە بەئەزموونەكانی هەڵەبجە لهوبارهیهوه بە SNNی راگەیاند: “هۆكاری بەناوبانگی و جیاوازی هەناری هەڵەبجە لەگەڵ هەناری وڵاتانی دەوروبەر و شار و شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە، یەكێك لەوانە لەباری ژینگەی هەڵەبجەیە لەگەڵ دۆخی پێگەیشتنی هەنار، كەشوهەوای هەڵەبجە بەجۆرێكە كه لە بەرژەوەندی پێگەیشتنی هەناردایە، وەك چۆن خورما لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق ژینگەیەكی لەبارەی هەیە بەهەمان شێوەش ژینگەی هەڵەبجە %100 لەبارە بۆ چاندنی هەنار”.
وتیشى: “یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی پشت بەناوبانگی و باشی هەناری هەڵەبجە بریتیە لە خاكی هەڵەبجە، چونكە هەڵەبجە خاوەن خاكێكی تێكەڵە لە خۆڵێكی ڕەش و سوور و وردە بەرد، ئەمەش زۆر لەبارە بۆ گەشەكردنی هەنار وەك لەوەی زەویەك بێت هەمووی خۆڵ بێت”.
ئەو جوتیارە بە ئەزمونەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو :”وەك چۆن ناكرێت پەتاتە لە زەوییەكی تێكەڵ بە چەو و بەرددا بكرێت ناشكرێت هەنار لە خاكێكى یهك پێكهاتهیدا بڕوێندێت، ئەگەریش بڕوێندرێت سەوز دەبێت، بەڵام ئەو بەرهەمەی كە دەیگرت وەك ئەو هەنارە نییە كە لە هەڵەبجە هەیە، بۆیە نهێنی توێكڵ باریكی هەنارى هەڵەبجە و دەنك گەورەیى و پڕ ئاوبوونى ژینگه و ئاو و خاكه، ئهمه سهرهڕاى به سهلقهيى جوتیارهكانى”.
پێشتر فەرەیدون نامدار، سەرۆكی كۆمپانیای هەناری كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: “بەرهەمی هەنار لە هەڵەبجە لە ئاستێكی زۆر باشدایە، ئەمساڵ زیاتر لە 38 ملیۆن كیلۆ هەنار لە سنوورەكەدا بەرهەم هاتووە”.

محەمەد ساڵح، جوتیارى نمونهیى له ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









