“30 بۆ 35%ى ئه‌وانه‌ى له نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا داخڵ كراون خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ى سلێمانین”

تووشبوویه‌كى كۆرۆنا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید SNN
SNN
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستيى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌مانه‌وێت تا كاتێك زیندووین حكومه‌ت خزمه‌تمان بكات و به سه‌ربه‌رزى بژین، ده‌شڵێت: “30% بۆ 35% ئه‌وانه‌ى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا ده‌كه‌ن خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاى سلێمانین”.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستيى پارێزگاى سلێمانى له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: “شاری سلێمانی وه‌كو سه‌نته‌رێكی لێهاتووه زۆربه‌ی زۆری هاووڵاتییان رووی تێده‌كه‌ن، ئێمه نه‌خۆشمان هه‌یه كه له شاره‌كانی تره‌وه دێت یان له قه‌زاو ناحیه‌كانه‌وه دێت، دوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه وه‌كو ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌مان هه‌یه بوونی هه‌موو ئه‌و داتایانه دێته‌وه سه‌ر پارێزگای سلێمانی كه حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات”.
ده‌شڵێت: “رێژه‌ى 30% بۆ 35% ئه‌وانه‌ى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا ده‌كه‌ن خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاى سلێمانین”.
له‌باره‌ى پڕبوونى نه‌خۆشخانه‌كان به‌هۆى به‌رزى رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئێستا نه‌خۆشخانه‌كانمان پڕبوون هه‌ر كه‌سێك له‌و كه‌یسانه‌ی كه داخڵی نه‌خۆشخانه‌كانمان ده‌بن به‌حاڵه‌تێكی ته‌ندروستی زۆر ناجێگیره‌وه داخڵ ده‌بن، ته‌نانه‌ت كه‌یسمان هه‌بووه هه‌ر له‌ڕێگا كۆچی دوایی كردووه كه‌یسمان هه‌بووه هه‌ر له‌ناو نه‌خۆشخانه‌دا كۆچی دوایی كردووه، ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كانن 80% بۆ 90% پێیویستیان به‌ئۆكسجینه، رێژه‌كه زۆر زۆر له‌هه‌ڵكشاندایه وه نه‌خۆشخانه‌كانیشمان ته‌قه‌بولی ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشانه ناكات”.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د سه‌باره‌ت به بڕیارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ پێدانى 5 ملیۆن دینار به خێزانى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى ته‌ندروستى كه به كۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن ره‌خنه ده‌گرێت و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو :”به‌داخه‌وه، ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌حاڵه‌تی زیندوێتیدا خزمه‌تمان بكه‌ن، هیچ كاریگه‌ری له‌بوونی حاڵه‌ته‌كان ناكات، به‌ڵام هه‌ركارێك كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بێت كه بژێوی ژیانی خه‌ڵك به‌ره‌و باشتربوون بڕوات ئێمه ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌ین، ئێستا ئێمه ئاواته‌خوازین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێستا كه پێویستمان به‌بودجه‌یه‌كی تایبه‌ته و له‌حاڵه‌تێكی زیندوێتیداین و ماڵ و مناڵه‌كانیشمان بتوانن به سه‌ربه‌رزی بژین و كارمه‌نده‌كانمان روو له كه‌رتی تایبه‌ت نه‌كه‌ن بۆ بژێوی ژیانیان یارمه‌تیمان بدات، له‌كاتی بوونی ژیانیشیاندا ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه پێشكه‌شیان ده‌كه‌ین، ئێستا پێشكه‌شیان بكه‌ین، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر بۆ خانه‌واده‌كانیشیان بێت هه‌ر كارێكی باشه.”
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
22كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









