گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 31/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (31/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
ئاس:
- زیدان ئاشتی بە دیدەهێنێت.
- پێش یاری بەرامبەر بە هویسکا راهێنەرە فەرەنسیەکە کێشەکانی بنزیمەو ڤینسیۆسی کەمکردەوە، دوای ئەوەی بنزیمە لە یاری مونشنگلادباخ داوای لە مێندی کردبوو پاس بە یاریزانە بەرازیلیەکە نەدات.
- زیدان:” لە یاریگادا زۆر شت دەوترێت،بەڵام لەوێدا دەمێنێتەوە، ئەوان قسەیەک بوو کردنیان و تەواو بوو”.
- پێش سەفەرکردنیان بۆ ئەلاڤێس، ئانسۆ فاتی تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ، کومان داوا لە ئەستێرەکەی دەکات تیشک بخاتە سەر یاریکردنی و بیپارێزێت.
- ئۆساسۆنا رووبەڕووی ئاتلەتیکۆمەدرید دەبێتەوە و جواو فلیکس و لۆرێنتی لە هێڵی پێشەوە دەبن.

مارکا:
- هەرگیز پاڵەوانەکان وازناهێنن.
- رۆژنامەی مارکا جەخت لەسەر بۆنەیەکی تایبەت دەکاتەوە کە تیشک دەخاتە سەر مێژووی ئەستێرەکانی وەرزش کە هەرگیز خۆیان بە دەستەوە نەداوە.
- ئێستا ئەم رووداوە لە دورەوە ئەنجام دەدرێت ئەمەش بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سپۆرت:
- رۆژی لە دایکبوونت پیرۆز
- ئانسۆ فاتی:” من دڵخۆشم بە رۆژی لە دایکبوونم لە تەنیشت هاوڕێکانم لە باشترین یانەی جیهان.
- ریاڵ مەدرید میوانداری هویسکا دەکات و زیدان دەیەوێت یانەکەی لە فشار دوربخاتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- فاتی 18.
- پێش یاری بەرشەلۆنە بەرامبەر بە ئەلاڤێس لە لالیگا، ئانسۆ فاتی تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ و لەگەڵ 5گۆڵی لەم وەرزە لە 11 یاریدا.
- زیدان لە یاری هویسکا گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەی دەکات و پێویستی بە بردنەوە هەیە.
- بەهۆی پێکانەوە نەیمار ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە.

هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









