وێنه: پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی مه‌له‌وانی یاریزانانی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دوای زیاتر له 10 مانگ له نه‌بوونی پاڵه‌وانێتی ، یه‌كێتیی مه‌له‌وانی سلێمانی یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی خۆی بۆ یاریزانانی كوڕان و كچانی یانه‌كان و ناوه‌نده وه‌رزشییه‌كان ئه‌نجامدا.
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی لاوانی سلێمانی و یه‌كێتیی مه‌له‌وانی سلێمانی هه‌ستان به‌ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتیی مه‌له‌وانی كراوه‌ی یاریزانانی كوڕان و كچانی سێ یانه و هه‌شت ناوه‌ندی وه‌رزشی شاری سلێمانی بۆ ئاسته‌كانی (بێچوه‌شێران ، تازه‌پێگه‌یشتووان ، لاوان و پێشكه‌وتووان) بۆ جۆره‌كانی (مه‌له‌ی سه‌ربه‌ست-سنگه مه‌له- پشته مه‌له- په‌پوله مه‌له- تێكه‌ڵاو).
فه‌لاح محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتیی مه‌له‌وانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:” دوای ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر كوردستان و جیهاندا هات به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، وه‌رزشیش یه‌كێكە له‌و بوارانه‌ی كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام ئێمه توانیمان له‌ماوه‌ی كه‌متر له مانگێك دوای كردنه‌وه‌ی خولێكی راهێنان دووه‌م چالاكی خۆمان به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ئه‌نجام بده‌ین”.
وتیشی:” ده‌مانه‌وێت به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه جارێكی‌تر یاریزانان بگه‌ڕێنه‌وه ناو مه‌له‌وانگه‌كان و بگه‌ڕێنه‌وه ئاست به‌رزی خۆیان، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌مه‌كانی هه‌ر ئاستێك بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی بكه‌ین بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتیه‌كانی داهاتووی كوردستان و عێراق”.
له‌ئێستادا شاری سلێمانی به تاكه پارێزگا داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه دوای مۆڵه‌تی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی چالاكیهكان زۆرترین چالاكی وه‌رزشی له‌ژێر رێنماییه‌كاندا ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وه‌ش خۆشحاڵی لای وه‌رزشكاران و راهێنه‌ران و یاریزانان دروستكردووه.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









