
وێستگەی کارەبا
SNN-بڕیار محەمەد
زیاتر لە یەك مانگە وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە: لە كۆتایی ئەمساڵ کاروبارەکانی كارەبا دەدرێت بە كەرتی تایبەت، سێ کۆمپانیاش لە هەوڵی ئەوەدان کاروبارەکانی بگرنە ئەستۆ.
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی بریاردەری لیژنەی وزە وسامانە سروشتیەكان و پیشەسازی و بازرگانی بە SNNی راگەیاند: لە ئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ سێ كۆمپانیا و هەرسێ كۆمپانیاكەش پرۆپۆزەڵی خۆیان پێشكەش كردوە، دواتر حكومەتی هەرێم و وەزارەتی كارەبا پرۆژەكە دەهێننە پەرلەمان بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدرێت .
لەبارەی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت، بەشێک لە هاووڵاتییان پێشوازی لەو کارە دەکەن و پێیان وایە دەبێتەهۆی رێکخستنەوەی ئەو کەرتە و هەندێکی دیکەش رەخنە لە بێتوانایی حکومەت دەگرن بەوەی کە ناتوانێت کارەکانی وەزارەتەکە هەڵسوڕێنێت.
محەمەد رەشید هاووڵاتیەكی دانیشتووی شاری هەولێرەوە بە SNNی وت: پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت زیانی گەورە دەدات لە خەڵك.
ئەو هاووڵاتییە پێی وایە بڕیارەکە تەنیا زیانی بۆ چینی هەژاران هەیە و دەشڵێت: “لە ئێستادا ئەوەی پێویستە بکرێت رێگریکردنە لە کارەبای زیادەڕۆی کۆمپانیا و ماڵی بەرپرسان” داوا لە پەرلەمان دەکات دژی بوەستنەوە .
ماوەی چەند ساڵێكە هەوڵێك لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەتایبەتیكردنی كەرتە گشتییەكان هەیە لەنێویشیاندا کەرتی کارەبا، لەماوەی ڕابردوودا كەمال محەمەد وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە مانگی 12ی ئەمساڵدا پرۆسەی بەتایبەتكردنی كەرتی كارەبا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









