
رۆناڵد کومان
SNN Sport
لە خولی ئیسپانیا و لە هەفتەی هەشتەم، یانەی بەرشەلۆنە دوو خاڵی تری لە دەستداو نەیتوانی لە یانەی ئەلاڤێس بباتەوەو 1-1 یەکسانبوو.
دوای یاریەکە رۆناڵد کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو باسی لە یەکسانبوونی یانەکەی کردوو هۆکارەکەی ئاشکرا کرد.
کومان لە کۆنگرەکە وتی:”گێمی یەکەم ئاڵۆز بوو،رکابەرەکان بۆشاییەکانی داخست و لە ناوچەی خۆی کشایەوە،گێمی دووەم باشتربووین،ئێمە دەرفەتی زۆرمان بۆ رەخسا،بەڵام بێ کاریگەر بوو”.
دواتر وتی:” ئەگەر پێشتر رەخنەتان ئاڕاستەی من کردبوو کە درەنگ گۆڕانکاری دەکەم، ئەمڕۆ زوو ئەوەم کردوو لە بەینی گێمەکان گۆڕانکارییەکانم ئەنجامدا،هەموو شتێکمان کرد بۆ بردنەوە،بە شێوەیەک یاریمان کرد کە دەمانەوێت بەوشێوەیە بین،بێگومان من نیگەرانم لەوەی لە 12 خاڵ تەنیا دوو خاڵمان بە دەستهێناوە،یاریکردن و ستایڵمان تا ڕادەیەک باشبوو، بەڵام ئەوەی منی نیگەران کردبوو ئاستی ئێمە بوو لە بەردەم گۆڵدا، هیچ شتێکم دەربارەی ناوبژیوانی یاریەکە نیە”.
لە بەردەوامی لێدوانەکانی وتی:” بە دڵنیاییەوە نیگەرانم لە ئەنجامی یاریەکە،من نیگەرانی ئەوەم کە ئاستمان خراپ نەبوو،تیپێک نیە هاوشێوەی بەرشەلۆنە چەندین دەرفەت دروستبکات و تەنیا گۆڵێک بکات،چەندین تۆپمان ئاڕاستەی گۆڵ کرد لە یاریەکە، بەڵام هەموویان لە هێڵی بەرگری تیپی بەرامبەریان دا، ئەوان لە بەرگریدا کۆمەڵبوون،گۆڵەکەی گریزمان لە یارییەکانی داهاتوو یارمەتی دەدات،ناتوانرێت رەخنە لە ئاستی یانەکە بگیرێت، وەرزەکە درێژە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









