SNN زانیاری ورد لەبارەی كۆبوونەوە یەكلاكەرەوەکەی ئەمڕۆ بۆ پرۆسەی خوێندن ئاشكرا دەكات

خوێندنگهیەکی بنەڕەتی لە هەولێر | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئێستادا هەریەكە لە وەزیرانی ناوخۆ و دارایی، تەندروستی و پەروەردە، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و پارێزگارەكان و وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەڕێگەی ئۆنلایەنەوە لە كۆبوونەوەدان، ئەوەش بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە سەرچاوەیەكی بەشدار لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بە SNN دراون، لە كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە هەریەكە لە وەزیرانی پەروەردە و تەندروستی و دارایی و ئابوری و سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و پارێزگارەكانی هەرێم و وتەبێژی حكومەتی هەرێم بە شێوەی ئۆنلاین دەستیان بە كۆبوونەوە كردووە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیارێكی یەكلاكەرەوە لەبارەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەرێت.
وەزارەتی پەروەردە ئاماری تووشبووانی مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی كردووە كە تووشبوون بە كۆرۆنا.
SNN زانیوێتی لەماوەی ئەم مانگەی كردنەوەی قوتابخانەكان شەش هەزار مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابی تووشی کۆرۆنا بوون، هاوكات وەزارەتی تەندروستیش پێشنیارەكانی خۆیان بۆ بەشدارانی كۆبوونەوەكە دەخەنەڕوو كە خۆی لە سێ پێشنیاری سەرەكی دەبینێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، پێشنیارەكانی وەزارەتی تەندروستی بریتین لەوەی كە دۆخەکە لەبار نییە بۆ كردنەوەی پۆلی نوێ، هاوكات ئایا خوێندن بەم دۆخەی ئێستا درێژەی پێبدرێت و بەردەوام مامۆستا و قوتابیان تووشی كۆرۆنا ببن، پێشنیارێكی دیكەش ئەوەیە كە خوێندنی پۆلی یەك و دووی بنەڕەتی ڕابگیرێت و تەنها پۆلی 12 بەردەوامی پێبدرێت، بەڵام بە توندكردنەوەی ڕێكارە تەندوستییەكان، پێشنیاری سێیەمیش ئەوەیە كە بۆ ماوەی سێ هەفتە تا مانگێك پرۆسەی خوێندن لە پۆلەكاندا ڕبگیرێت و سود لە خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیكترۆنی وەربگیرێت.
SNN ئەوەشی زانیوە كە بەشدارانی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ پێویستیان بە كات و لێكۆڵینەوەی زیاترە بۆ ئەوەی بڕیارێكی هاوبەش بدەن، بۆ ئەومەبەستەش پێدەچێت تا دوانیوەڕۆ كۆبوونەوەكە درێژەی هەبێت و دواتر لە كۆنگرەیەی ڕۆژنامەوانیدا وتەبێژی حكومەت بڕیارەكان ئاشكرا بكات، یاخود لەڕێگەی ڕاگەیەندراوێكەوە بڕیارە نوێیەكان بۆ ڕای گشتی بخرێنە ڕوو.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









