لە سێ ساڵی داهاتوودا کەنەدا زیاتر لە ملیۆنێک کۆچبەر وەردەگرێت

هاووڵاتی عێراقی
SNN
مارکۆ مەندیسینۆ وەزیریی کۆچی کەنەدا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لە سێ ساڵی داهاتوودا وڵاتەکە ملیۆنێک و 200 هەزار کۆچبەر دەگرێتەخۆی.
ئەو وەزیرە رایگەیاندووە، وەرگرتنی کۆچبەرەکان هەوڵێکە بۆ بوژاندنەوەی ئابووری وڵاتەکە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە زیانی بەرکەوتووە.
وتیشی: ساڵانە کەنەدا 50 هەزار کۆچبەر دەگرێتەخۆی بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە پرۆسەی وەرگرتنی کۆچبەر بە سستی بەڕێوەچووە و پلانمان هەیە لە ساڵانی دواتردا قەرەبووی ئەوە بکەینەوە.
وەزیری کۆچی کەنەدا باسی لەوەشکرد، وڵاتەکە مافی نیشتەجێبوون دەداتە ئەو کرێکارە بیانیانەی کە بەشێوەیەکی کاتی لە کەنەدا مابوونەوە، لەگەل خوێندکارە بیانییەکان و بەشێکی زیاتر لە پەناخوازانی نیشتەجێی کەنەدا.
کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کرێکارانی بیانی بۆ کارکردن روویتێدەکەن، زۆرینەی ئەو کۆچبەرانەش خەڵکی نایجریان.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









