
کیکی سیتین
SNN Sport
لە نوێترین لێدوانیدا، کیکی سیتین راهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە،باسی لە دۆخی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە دەکات و دەڵێت من توانای گۆڕینی میسیم نیە.
سیتین دەڵێت:” کاتێک گرێبەست لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دەکەیت، دەزانی شتەکان ئاسان نابێت، تەنانەت ئەگەر باشترین یاریزانانی دونیاشت هەبێت، راستیەکە ئەوەیە ، من نەمتوانی هەمان کەس بم کە هەم، ئەوەی ویستم نەمتوانی بیکەم، دەمتوانی بڕیاری بوێرانەو بەهێز بدەم، بەڵام زۆر شتی نەدەگۆڕی لەو ماوە کەمەی کە لەوێ بووم”.
دواتر وتی:”ئێمە بەرەو پێشەوە چووین، پێش وەستانی خولەکە دوو خاڵ لە پێشبووین، دواتر بە باشی بەرامبەر بە مایۆرکا گەڕاینەوە،بەڵام دواتر شتەکان ئاڵۆز بوو،زۆر بە داخەوە ریاڵ مەدرید بە شێوەیەکی نمونەیی پێشکەوت”.
دواتر لەسەر میسی دەڵێت:”قورسە تۆ میسی بەڕێوە ببەیت، من کێم تا میسی بگۆڕم ، ئیدارەی یانەکە ئەگەر قبووڵیان بێت وەکوو خۆی بێت و وای لێ نەکەن بگۆڕێت من بۆ ئەوە بکەم”.
لە سەر دۆڕانەکەی بایرن میونخ دەڵێت:” ئەنجامی دۆڕان 8-2 بە بایرن میونخ زیانی زۆری بە ئێمە گەیاند،بۆ چوونە ناو مێژووی یانەکە ئەم ئەنجامە زۆر خراپە،من لە شکستەکە رێژەیەک لە بەرپرسیارێتیەکە دەگرمە ئەستۆ،کاتێک لە یانەکە دەرکرام زانیم ئەم بڕیارە پێش ئەنجامی 8-2 دراوە”.
لەکۆتایدا دەڵێت:” زۆر حەز بە گەڕانەوە بۆ کاری راهێنەرایەتی ناکەم، لە ماڵی خۆمدام و دڵخۆشم لە ماڵەوە، لە نزیک مانگا بە ناوبانگەکان، ئاسوودە و شادم، من قۆناغی ماتەمینیم تێپەڕاند”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









