عێراق دادگایەکی تایبەت بە تاوانەکانی داعش پێکدەهێنێت

زیندانێکی داعش
SNN
پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت “لە سەرووبەندی ئەوەدان دادگایەکی تایبەت بە تاوانەکانی داعش پێکبهێنن، شارەزایەکی یاساییش دەڵێت: “ئەو هەنگاوە رووکەشییە، چونکە عێراق کەمتەرخەم نەبووە لە دادگاییکردنی داعشەکان”.
ئەمڕۆ حسێن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازیکردووە لە وەفدێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە هاتوون تاوتوێی کردە و تاوانەکانی پێشووی داعش بکەن کە لەعێراق ئەنجامیداون.
کەعبی رایگەیاندووە پێکهێنانی دادگایەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە و سزادانی ئەندام و لایەنگرانی داعش هەنگاوێکی باشە بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان.
تارق حەرب پسپۆڕی دەستووری لەمبارەیەوە دەڵێت: “پێکهێنانی ئەو دادگایە شتێکی رووکەشە و پێویست نییە، چونکە دادگاکانی عێراق پێشتر کەمتەرخەم نەبوون لە سزادانی هەر گیراوێکی داعشدا”.
حەرب رەخنەی توندی لە نەتەوە یەکگرتووەکان گرتووە لەبەرئەوەی دادگاییکردنی داعشەکانی لە عێراق بەوە وەسفکردووە کە پێودانگە نێودەوڵەتییەکانی تێدا جێبەجێناکرێت.
لەمبارەیەوە تارق حەرب دەڵێت: “ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەیڵێت لەجێی خۆیدا نییە، چونکە هەر پرۆسەیەکی دادگاییکردن لە عێراق بەڕێوەچووبێت “یاسایی بووە و پشتی بە مادەی دەستووریی بەستووە”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









