“له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا میواندارى سامان به‌رزنجى ده‌كه‌ین له په‌رله‌مان”

شنۆ ئه‌شقى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN ـ بڕیار محەمەد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌رى په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه، ئه‌ندامێكى لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت: “له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا میواندارى سامان به‌رزنجى ده‌كه‌ین له په‌رله‌مان”.
شنۆ ئەشقی، ئەندامی لیژنەی تەندروستی له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه بە SNNی راگەیاند: “له کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و دواین پێشهاته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌ڵكشانی رێژه‌ی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان”.
وتیشى: “دوای خستنه‌ڕووی سه‌رنج و بۆچوونه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كه و ئه‌ندامانه‌وه بڕیاردرا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا میوانداریی سامان بەرزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی بكرێت بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی و پلانی داهاتووی حکومەتی ھەرێم بۆ رێگه‌گرتن له‌زیادبوونی رێژه‌ی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌م ڤایرۆسە”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له بابه‌تی رێنماییه‌كانی مۆڵه‌تی فه‌رمانبه‌ران كرا كه خاوه‌نی منداڵی نه‌خۆشن و نه‌خۆشییه‌كانییان درێژخایه‌نه، له‌ئێستادا گرفت بۆ به‌شێك له‌م فه‌رمانبه‌رانه دروستبووه و بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون، بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بكات بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و بابه‌ته به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی، هه‌وڵبدرێت كارئاسانیی ته‌واو بكرێت بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌م رێنماییه ده‌یانگرێته‌وه”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









