
photo/Atta Kenare
دوای دوو ساڵ لە کشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتنی ناوەکی وڵاتانی پێنج کۆ یەک، لە ئێستادا ئێران بەردەوامە لە پیتاندنی یۆرانیۆم، توێژینەوە و ئامادەکردن و عەمبارکردنی سوتەمەنی ناوەکی زیادکردووە، بە خێرایی دوو هێندەی رابردووی.
لەوبارەیەوە ڕیچارد نێفیو، دانوستانکاری ئەمریکا لە رێکەوتنە ناوەکیەکەی ساڵی 2015، بە گۆڤاری فۆرێن پۆڵسی وتووە: “ئێران بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو، زۆرتر نزیکبووەتەوە لەوەی بتوانێت چەکی ناوەکی بەرهەمبهێنێت”.
لەوبارەیەوە برایان هوک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، لە چەند رۆژی رابردوودا هۆشداریدابوو لەوەی، ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر قەدەغەکردنی بازرگانییەکانی ئێران رێنەکەوێت، ئەوا واشنتن زەبرێکی کوشندە لە رێکەوتنی ناوەکی دەدات، بەجۆرێک واشنتن ئەندامانی بەشدار لە رێکەوتنە ناوەکیەکە ناچاردەکات سزا بەسەر ئێراندا بسەپێنن تا فشار لەسەر ئێران زیاتربێت، بەشێک لە چالاکییەکانی لە نێویشیدا گواستنەوەی چەک بۆ وڵاتانی دەرەوە رابگرێت.
لەلایەکی دیکەوە ئێران هۆشداریداوە لەوەی ئەگەر سزاکانی سەری زیادبکرێن ئەوا لە رێکەوتنی ناوەکی دەکشێتەوە و کۆتایی بە لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی پرۆگرامی وزەی ناوەکی ئێران دەهێنێت هەروەها لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ناوەکی دەکشێتەوە.
جۆن بێڵینگەر راوێژکاری پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، پێی وایە ئەمریکا دەتوانێت لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دۆسێیەک بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا بکاتەوە بەڵام مەترسی هەیە ئەو دۆسێیە شکستبهێنێت و وڵاتانی دیکە نەچنەژێر باری خواستەکانی ئەمریکاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەگەر بتەوێت سەرکردایەتی جیهان بکەیت و هیچ وڵاتێک شوێنت نەکەوێت ئەوا سەرکەوتوو نەبوویت، بەمجۆرە ئەمریکا دەبێتە هۆی دابەشکردنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان”.
هاوکات ڕیجارد گۆوان بەڕێوەبەری گروپی قەیرانە نێودەوڵەتییەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان وتوویەتی، وڵاتانی ئەوروپی بەشدار لە رێکەوتنە ناوەکیەکە چاویان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکایە، تا جۆو بایدنی رکابەری ترەمپ، چانسی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکەدا زیاتربێت کەمتر پشتیوانی ئەمریکا دەکەن لە سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









