هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق ئاشکرادەکرێت

file photo: Reuters
ئەندامێکی لیژنەی قەیرانەکانی عێراق رایگەیاندووە، یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە عێراق بۆ پابەندنەبوونی هاووڵاتییان بە رێکارە تەندروستییەکان دەگەڕێتەوە.
غەنی ساعدی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی عێراق رایگەیاندووە، بەتایبەتی لە شاری بەغدا، هاووڵاتیان کەمتر پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزین لە کۆرۆنا، قەرەباڵغی کەمناکەنەوە.
ناوبراو باسی لەوەکردەوە، ئەوکاتەی ئاسانکاری بۆ رێکارە تەندروستییەکان کرا رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا زیادیانکرد، لەکاتێکدا پێشتر عێراق لەوە نزیکبوو کە کۆنتڕۆڵکردنی پەتای کۆرۆنا رابگەیەنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند، لەسەرەتای جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ تاوەکو 9ی ئەم مانگە، 98 هەزار و 489 شۆفێر بەهۆی پابەندنەبون بە رێنماییەکان سزادراون و زیاتر لە 40 هەزار کەسیش دەستبەسەرکراون.
تا ئێسستا دوو هەزار و 437حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە لەو ژمارەیەش هەزار و 702 چاکبوونەتەوە و 107 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









