“%60ى گەشتە ئاسمانییەكانى فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستیانپێكردووهتهوه”

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدهگهیهنێت: لە ئێستادا 60% گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیانپێكردووەتەوە و هاتووچۆ لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی جیهان ئاسایی بووەتەوە، دهشڵێت: “تاوهكو ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و تاران”.
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “له رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگرتنی هاتووچۆ لە زۆربەی فڕۆكەخانەكانی جیهان، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی زۆربەی زۆری گەشتەكانی راگیران، بەڵام لە ئێستادا گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی جیهان بەرەو ئاساییبوونەوەی تەواوەتی دەچن”.
وتیشى :”لە ئێستادا گەیشتووینەتە ئاستێك كە بتوانین بڵێین: 60%ی گەشتە ئاسمانییەكان لەگەڵ وڵاتانی جیهان دەستیانپێكردووەتەوە بە بەراورد بە پێش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەجۆرێك لە ئێستادا لەگەڵ وڵاتانی: توركیا، ئیمارات، قەتەر، میسر و لوبنان و چەند وڵاتێكی دیكە گەشتە ئاسمانییەكانمان دەستپێكردوونهتەوە، رۆژانە بە گوێرەی خشتەیەكی دیاریكراو هاتن و چوون ئەنجام دەدرێت”.
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: “تاوهكو ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و تاران، هاوكات ئەو قسە و باسانەشی كە باس لە دەستپێكردنەوەی گەشتی نێوان سلێمانی تاران دەكەن تەنیا قسەی كۆمپانیاكانە و تاوهكو ئێستا بەفەرمی هیچ شتێكمان بەدەست نەگەیشتووە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








