ئێران یادکردنەوەی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەوڵاتەکەی قەدەغە دەکات

دیمەنی دەست بەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا
SNN
لەسەر راسپاردەی لیژنەی سەلامەتیی کۆرۆنا و بە بیانووی تەشەنەی ڤایرۆسەکەوە، ئەنجوومەنی هاریکاری ئیسلامیی ئێران خۆپیشاندان و یادکردنەوەی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران قەدەغە دەکات.
پێشتر هەریەک لە نەوشیروان موحسینی حاکمی تاران و عەلی زالی سەرۆکی لیژنەی قەڵاچۆکردنی کۆرۆنا داوایانکردبوو ساڵیادی 41 ەمینی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران کە دەکاتە سبەینێ سێشەممە، نەکرێتەوە.
ئەو دوو بەرپرسە لە نامەیەکیاندا بۆ عەبدولرەزا فەزڵی وەزیری ناوخۆی ئێران نووسیویانە “بۆ سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان و زیاتر تەشەنە نەکردنی کۆرۆنا، نابێت یادی ئەو رۆژە بکرێتەوە لە شاری تاران”.
لەسەر راسپاردەی ئەوان لیژنەی هاریکاری ئیسلامیی ئێران بڕیاریدا تەنیا ژمارەیەکی رەمزیی خەڵک یادەکە لەبەردەم بینای کۆنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران بکەنەوە و قەرەباڵغیی نەکرێت.
لە ئێستادا و تا رۆژی هەینی داهاتوو هەریەک لە شاری تاران و 24 پارێزگای دیکەی ئەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە قەدەغەی سەرتاسەریی تێدا راگەیەنراوە.
رۆژی 4ی نۆڤەمبەری ساڵی 1979 خوێندكارانی ئێران و ژمارەیەک هاووڵاتی دیکە هەڵیانكوتایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە تاران.
هەرچەندە خوێندكاران رووبەڕووی بەرگری سەخت بوونەوە و ژمارەیەك خوێندكار كوژران، بەڵام دەستیان بەسەر باڵیۆزخانەكەدا گرت، دواتریش ئەو ڕۆژە ناونرا “رۆژی خوێندكار”.
دوای دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بۆ ماوەی 444 رۆژ 52 دیپلۆماتكاری ئەمریکا لە باڵیۆزخانەكە وەك بارمتە دەستبەسەر کران.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









