وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی: دەبێت كرێی كرێكاری ئاسایی زیاد بكرێت

وێنە: SNN
SNN-بریار محەمەد
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت، نوسراویان بۆ سەرۆكی حكومەت كراوە كرێی كرێكاری ئاسایی زیاد بكرێت، ئومێد دەكەین زوو پەسەندبكرێن تاوەكو كرێی كرێكار لەگەڵ گوزەرانی بگونجێت.
كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: پڕۆژەیەك هەیە لەدەستەی وەبەرهێنانیش تاوەكو ڕێنماییەكانی هێنانی كرێكاری بیانی گۆڕانكاری تێدا بكرێت، ڕێنماییەكانیش لەئامادەكردندان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ یەكێك لەتێبینیەكان بۆ پڕۆژەكانی وەبەرهێنان ئەوەیە دەبێ لە 75% كرێكارەکان خۆماڵی بن، تەنها ئەو پسپۆڕیانە بهێندرێن كە لێرە نیە، هەروەها نوسراویان بۆ سەرۆكی حكومەت كراوە كرێی كرێكاری ئاسایی زیاد بكرێت، ئومێد دەكەین زوو پەسەندبكرێن تاوەكو كرێی كرێكار لەگەڵ گوزەرانی بگونجێت.
کوێستان محەمەد لەبارەی دوایین کارەکانی وەزارەتەکەی وتی: وۆرك شۆپێكیان ئەنجامداوە كە تایبەتە بەهەمواری یاسای ژمارەی ٣١ی ١٩٧١ی دەستەبەری كۆمەڵایەتی كە لەساڵی ٢٠١٢ جارێكی تر بە یاسای ژمارە ٤ هەمواركراوەتەوە، بەڵام كۆمەڵێك بۆشایی یاسایی و كەموكورتی تێدایە دەمانەوێت ئەمجارە هەموو بەرژەوەندی كرێكاران پارێزراوبێت لەگەڵ خاوەن كار،هەروەها ، یاسای كار و كەم ئەندامانمان ئامادەكردوە لەئەنجوومەنی وەزیرانە، هەروەها پەیڕەوێك ئامادەكراوە بۆ چاودێری خێزانی كەم دەرامەت، سیستەمێك پەسەندكرد بۆ خێزانی جێگرەوە، ئێستاش سەرقاڵی یاسای مافی منداڵین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









