ئەگەر كۆرۆنا بەم شێوەیە بەردەوام بێت چارەنووسی پڕۆسەی خوێندن بە كوێ دەگات

خوێندکارانی پۆلی یەکەم
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی بە بەراورد بەساڵانی ڕابردوو ئەمساڵ پرۆسەی دەستپێكردنەوەی خوێندن لە زۆربەی شارو شارۆچكەكانی هەرێم زیاد لە دوو مانگە دەستپێنەكردووەتەوە، هێشتا دیاریش نییە ئاخۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێگە دەدات بە كردنەوەی ناوەندەكانی خوێندن، بەڵام بەرپرسێكی پەروەردە ئاماژە بەوە دەكات ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت ناچارین بە یەك وەرزی خوێندن بڕیار لەسەر ساڵێكی خوێندن بدەین.
عومەر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیاردان لەسەر چارەنووسی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵی قوتابیان و خوێندكاران لە ناوەندەكانی خوێندن لە دەستەڵاتی وەزیرو ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەدایە، چونكە ئەم بابەتە لە چوارچێوەی دانانی بەرنامە و پلان دەرچووە نازانین دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو كوێ دەڕوات تا ئێمەش بەرنامە و پلانی بۆ دابنێین و بڵێن لەو وادەیەدا دەرگای ناوەندەكانی خوێندن دەكەینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا كە بڕیاردراوە تا 1/12/2020 دەرگای ناوەندەكانی خوێندن داخراوە ئەمە بەومانایە نایەت كە لەدوای ئەو وادەیە دەگای ناوەندەكانی خوێندن دەكرێنەوە، بەڵكوو كێ دەڵێت دۆخەكە بەرەو خراپتر ناڕوات و ناچارنابین بڕیارێكی دیكەی لەم شێوەیە بدەین بەڵام هیوادارین كە نەگەینە ئەو بڕیارە كە جارێكی دیكە بڕیار لەسەر درێژەدان بە داخستنی ناوەندەكانی خوێندن بدەین.
ئەو بەرپرسەی پەروەردە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەم دۆخەی ئێستا هەروا بەردەوام بێت و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە زۆربووندا بێت، ئەوا هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو دەكرێت ساڵێكی خوێندن بە خوێندنی وەرزێكی خوێندن بڕیاری لەبارەوە بدرێت، بەڵام ئەمە هۆكارە بۆ درووستبوونی خەڵكانێكی نەخوێندەوار لە داهاتوودا بەتایبەت بۆ قوتابیانی پۆلی یەك و دووی بنەڕەتی، بۆیە خوازیارین نەگەینە ئەو ئاستە دۆخەكە بەرەو ئاسایی بوونەوە بڕوات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









