گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 3/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (3/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- بە بێ هیچ دەرفەتێک بۆ دۆڕان و لەگەڵ ئامادەبوونی هازارد.
- یانەی ریاڵ مەدرید هیچ دەرفەتێکی لە بەردەمدا نیە لە خولی یانە پاڵەوانەکان بێجگە لە بردنەوەی یاریەکە.
- بەلجیکیەکە ئەمشەو سەرکردایەتی یانەکە دەکات بەرامبەر بە ئینتەرمیلان .
- لۆکاکۆ ئامادەی یاریەکە نابێت و پێکانی هەیە.
- لۆکاس ڤازکوێز چاکدەبێتەوەو لە کاتێکی گونجاودا ئامادە دەبێت بۆ یاریەکە.
- میلیتاو ئەنجامی پشکنینی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا پۆزەتیڤ بوو.
- ئەشرەف حەکیمی یاریزانی یانەی ئینتەرمیلان جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ ماڵی خۆی.
- ئاتلەتیکۆمەدرید لەگەڵ جواو فلیکسی سەرکردە لە هێڵی پێشەوە رووبەڕووی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ دەبێتەوە.

ئاس:
- ئەمە یاری کۆتاییە.
- زیدان هۆشداری دەدات بە یاریزانەکانی لە یارییە یەکلاکەرەوەکەی ئەمشەو بەرامبەر بە ئینتەرمیلان.
- یانەکانی ریاڵ مەدرید و ئینتەرمیلان نەیانتوانیوە هیچ بردنەوەیەک لە خولی یانە پاڵەوانەکان لەم وەرزە بە دەست بهێنێن.

سپۆرت:
- تیرشتیگن ئامادەیە.
- لەوانەیە ئەمڕۆ گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکەی یانەی بەرشەلۆنە لە لایەن پزیشکەکانی یانەکەیەوە گلۆپی ئاگادارکردنەوەی بۆ هەڵبکرێت و ئامادەی یاریکردن بێت بەرامبەر بە دینامۆکێڤی ئۆکرانی.
- لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئەمشەو ریاڵ مەدرید و ئینتەرمیلان رووبەڕووی یەکدەبنەوە، ئەگەر ریاڵ مەدرید براوە بێت ئارامی دەکاتەوە و ئەگەر بیشدۆڕێت لەوانەیە کۆتایی بێت لەم گروپە.
- ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگە بدات، هەڵبژاردنەکانی یانەی بەرشەلۆنە لە سەرەتای ساڵی نوێ ئەنجام دەدرێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- ئاگادارکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
- لەوانەیە یاری بەرشەلۆنەو دینامۆکێڤ ئەنجام نەدرێت،ئەمەش بەهۆی تووشبوونی 8 یاریزانی یانە ئۆکرانیەکە بە کۆرۆناو یۆفا یەکلایی دەکاتەوە.
- یانەی دینامۆکێڤ تەنیا 13 یاریزانی تیپی یەکەمی بۆ یاریەکە بانگکردووە، ئەمەش بەهۆی کۆرۆناوە نەیتوانی یاریزانەکانی تری لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ کەتەلۆنیا.
- یاریزانەکان پشکنینی نوێیان بۆ دەکرێت، ئەگەر هەڵگری ڤایرۆسەکە بن سبەی یاریەکە رادەگیرێت.
- یانەی ئەجاکسیش 11 تووشبوو رادەگەیەنێت و ریاڵ مەدرید تووشبووی میلیتاوی راگەیاند.
- ریاڵ مەدرید رووبەڕووی ئینتەرمیلان دەبێتەوە و یەکەم وێنەی سیپیپۆشەکان دەردەکەوێت و دەیانەوێت بردنەوە تۆمار بکەن و ژیانیان بۆ بگەڕێتەوە.
- لۆکۆمۆتیڤ رووبەڕووی ئاتلەتیکۆمەدرید دەبێتەوە و سیمیۆنی بە شوێنی بەرزبوونەوە دەگەڕێت لە گروپەکە.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









