پاش چوونە دەرەوەی لە ماڵەوە بۆ وەرزشکردن گەنجێک لە کەلار کوژرا

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له گه‌رمیان گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 32 ساڵ دواى ئه‌وه‌ى له ماڵ ده‌چێته ده‌ره‌وه بۆ وه‌رزشكردن، به‌یانى ئه‌مڕۆ تهمهركهى له نێو خانوویه‌كدا دۆزراوه‌ته‌وه كه به گوله كوژراوه.
عه‌لى قه‌دورى وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە لەناحییەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار تەرمی هاووڵاتییەك بە هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.
وتیشى، “ئه‌و هاووڵاتییه ناوی “ئاشتی ڕەشید کەریم”هو ته‌مه‌نى 32 ساڵه، بەوتەی کەسوکاره‌كه‌ى ناوبراو کاتژمێر 8ی شەوی ڕابردوو بەمەبەستی وەرزش کردن لەماڵ چۆتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ بەدوایدا گەڕاون لەنێو هەیکەلێکی خانوو بەکوژراوی تەرمه‌كه‌یان دۆزیوەتەوە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “لە ئێستادا بە مەبەستی پشکنین تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار دەکرێت و پۆلیسیش لەسەر ڕووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









