ئەبوریناسێک: کاریگەری کۆرۆنا لەسەر ئابووری جیهان خراپتر دەبێت

دوکانێکی ئەمریکا کە مایەپووچبووە
SNN-هەڵکەوت سەروەت
کۆرۆنا لە ماوەی رابردوودا زیانی کوشندەی بە ئابووری زۆرێک لە وڵاتان گەیاندووە و بەهۆیەوە بەشێک لە بزنس و سەرمایەداران مایەپووچبوون، ئابووریناسێکیش پێشبینی دەکات کاریگەری خراپتر ببینرێت.
بیلال رەئوف پسپۆری ئابووری لە لێدوانکی تایبەتدا بۆ SNN رایگەیاند: كاریگەریەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئابووری جیهان بەردەوامە بەڕادەیەك بۆتەهۆی مایەپوچبوونی هەزاران بزنس و كۆمپانیا و سەرمایەدار، هەروەها بە سەدان هەزار كەسیشی بێكاركردوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی بۆتەهۆی كورتهێنانی بودجەی زۆربەی وڵاتانی جیهان كە ڕەنگدانەوەی گەورەی لە ئایندە دەبینین.
ئەو ئابوریناسە وتیشی: مەترسیەكانی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا لەئێستادا ئابووری جیهانی خستۆتە مەترسیەوە و دووبارە نرخی نەوتی بۆ كەمترین ئاستی نیوەی دووەمی ساڵی 2020 دابەزاند هاوكات بازاڕە داراییە جیهانیەكان سوورهەڵگەڕان ئەمانە ئەوەمان پێدەڵێن ساڵی ئاییندە ساڵێكی سەخت دەبێت بۆ تەواوی وڵاتان و سەرمایەداران و خاوەنكار و بازرگانەكان كە دەتوانین هۆكارەكان بەمشێوە ڕونبكەینەوە.
ساڵی دارایی 2020 تەواوی وڵاتانی جیهان توشی كورتهێنان لەبودجەی وڵاتەكانیان بوون (خەرجیەكانیان زیادیكردوەو لەبەرامبەردا داهاتیان كەمیكردوە)، بێگومان بۆساڵی ئاییندە هەڵسەنگاندن بۆ داهاتی وڵاتان كەمترەبێت بەوپێیەی تەواوی سەرچاوەكانی داهات لەكۆی وڵاتانی جیهان تووشی كەمبونەوەو پوكانەوە بون، لەبەرامبەردا خەرجیەكان ڕوولەزیادبونن بەهۆی هەوڵەكانی حكومەت و دامەزراوە ئابووریەكان بۆ هاوكاری دۆخی ئابووری و سەقامگیری و بژێوی هاووڵاتیەكانیان.
هاوكات بەهۆی خستنەڕووی بودجەی زەبەلاح لەساڵی 2020 لەلایەن بەشێك لەوڵاتان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كاریگەریەكانی ڤایرۆسەکە جۆرێك لەهەڵاوسان و بێبەهابونی دراوی وڵاتانی لێكەوتۆتەوە و بەرزونزمی لە نرخی كاڵا و شمەكاكاندا دروستكردوە و بەهای دراوی بەشێك لەوڵاتانیش لە مەترسی داڕوخاندان بۆیە زیانی گەورە بە بازرگانان دەگەیەنێت.
هاوكات ڕێوشوێنەكان بۆتەهۆی داخستن و مایەپوچبوونی سەدان هەزار بزنس كە سەرچاوەی ڕەخساندنی ملیۆنان هەلی كاربوون لەجیهاندا لەمەشەوە دەرەكەوێت لەمەودوا بێكاری دەبێتە مەترسی سەرەكی لەسەر ئابووری جیهان كە قەرەبووكردنەوەی چەندین ساڵی پێویستە.
لە کۆتایشدا دەڵێت: بێگومان مەترسیەكانی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێستاوە بەدیارەكەوێت بەهۆی ئەو قەرزە زۆرەی چ ناوخۆبێت یان دەرەكی كە زۆربەی وڵاتان كردویانە لەپێناو دابینكردنی خەرجیەكانیان، بەشێوەیەك لەهەندێ وڵات مەترسی لەسەر یەدەگی بانكی ناوەندی دروستبوەو قەبارەی قەرزەكانیان بەڕادەیەكە دەیان ساڵی تری پێویستە بۆدانەوەی.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








