وێنە:تازه‌پێگه‌یشتووانی كچانی یانەی گازی باكوور ئامانجیان پله یه‌كه‌مه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراقه

فۆتۆ:یوسف کەرکوکی
حسێن کەرکوکی-SNN Sport
وا بڕیاره سبه‌ی ( پێنج شه‌ممه 5-11-2020 ) له شاری به‌غدا ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق ده‌ستپێبكات ، تیپی تازه‌پێگه‌شتووانی كچانی یانه‌ی گازی باكوور دوای ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كانیان به‌شداری ده‌كه‌ن و ئەمڕۆ سەردانی بەغدایان کردووە.
یوسف كەركوكی لە راگه‌یاندنی یانه‌ی گاز باكوور بۆ (SNN Sport) وتی:” تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی كچانی یانه‌كه‌مان زیاتر له مانگێكه و له سه‌ر یاریگای یانه‌كه‌مان ئاماده‌كارییه‌كی چڕیان بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه كردووه “.
هه‌روه‌ها وتی:” تیپه‌كه به سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو راهێنه‌ر ( هه‌یسه‌م حافز و عه‌لی عه‌بدولكه‌ریم ) ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واو كردووه و له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و بۆ ئەو مه‌بەسته‌ش وا بڕیاره ئه‌مڕۆ رووبكه‌نه شاری به‌غدا”.
وتیشی:” تیپه‌كه‌مان بە له به‌رچاوگرتنی ئاست و ماوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانیان و ئه‌و ریكۆردانه‌ی تۆماریانکردووە ، چاویان بڕیوه‌ته پله یه‌كه‌مه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









