مووچە و شایستە داراییەکانی سەرۆک لە ئەمریکا، ئەوە دەهێنێت کاندیدەکان خۆیانی بۆ هیلاک بکەن؟

بینای وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا
SNN
پۆستی سەرۆکی ئەمریکا بەرزترین پۆستی جیهانە، کە وڵاتەکەی حاکمی رەهای دنیایە لە دیدی هەموو لایەکدا، بەڵام ئایا ئەو پۆستە مووچە و شایستە داراییەکانی ئەوە دەهێنێت کاندیدەکان خۆیانی بۆ بەرنە پێش؟
لە ماوەی 300 ساڵی رابردوودا مووچەی سەرۆک لە ئەمریکا گۆڕانی زۆری بەسەردا هاتووە.
جۆرج واشنتن یەکەم سەرۆکی ئەمریکا مووچەکەی ساڵانە 25 هەزار دۆلار بووە، کە دەکاتە 733 هەزار دۆلاری ئەمڕۆ، ساڵی 1969 ریچارد نیکسن مووچەی ساڵانەی خۆی بەرز کردەوە بۆ 200 هەزار دۆلاری ساڵانە.
ئەو 200 هەزار دۆلارەی پێش 50 ساڵ لەمەوبەر دەکاتە یەک ملیۆن و 410 هەزار دۆلاری ئەمڕۆ، لەگەڵ هاتنی جۆرج بوشی کوڕیش بۆ کورسی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، مووچەی سەرۆک بووە 400 هەزار دۆلار، بە لێبڕینی باج و خەراجیشەوە.
ئەم بڕە مووچەیەی ساڵانە کە سەرۆک وەریدەگرێت تا ئەمڕۆ هەمان مووچەیە، بەڵام بە شایستەیی زیاترەوە بۆ نموونە:
50 هەزار دۆلار دەرماڵەی خواردن و پاککردنەوەی جلوبەرگ.
100 هەزار دۆلار خەرجیی بۆ گەشتوگوزار.
19 هەزار دۆلار دەرماڵەی خۆشی بەسەربردن.
سەرۆک سەرەڕای کۆشکی سپی، ڤێللایەکیش دەخرێتە خزمەتی لە ویلایەتی مێریلاند.
سەرەڕای بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی (دڕندە) و فڕۆکەی بۆینگ و هێلیکۆپتەری سەرۆکایەتیی بەشێوەیەکی خۆڕایی.
هەر خێزانێکی تازە بێتە کۆشکی سپی، 100 هەزار دۆلاری بۆ سەرفدەکرێت تا چ گۆڕانکارییەکی پێویستە لە ماڵەکەیدا بیکات تا وا هەست بکات لە ماڵی خۆیەتی.
بەڵام دۆناڵد ترەمپ و میلانیای هاوسەری 2 ملیۆن دۆلاریان لە گیرفانی خۆیان لەم بابەتەیا خەرجکردووە.
گەر سەرۆک لە ئەمریکا خانەنشین بکرێت، مووچەیەکی خانەنشینیی بۆ دەبڕدرێتەوە کە بڕەکەی 210 هەزار دۆلاری ساڵانەیە کە مانگانە دەکاتە 17 هەزار و 500 دۆلار و تا هەتایە بۆی سەرفدەکرێت، گەر مردیش دەبێتە 22 هەزار دۆلار و دەدرێتە هاوسەرەکەی.
ئایا ئەم مووچە کەمە ئەوە دەهێنێت پاڵێوراوەکان هەڵپەی بۆ بکەن؟ بۆ نموونە هیلاری کلینتن لە کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی 2016 دژی ترەمپ بە تەنیا خۆی 2 ملیار دۆلاری خەرجکردووە.
دۆناڵد ترەمپ تاکە سەرۆکە لە ئەمریکا تائێستا هەموو مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتێکی شەخسیی خۆی رەتکردۆتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









