خولی یانە پاڵەوانەکان:چێڵسی یۆڤانتۆس و بەرشەلۆنە براوە بوون و مانچستەریونایتد و پاریس دۆڕان

یانەی یۆڤانتۆس
SNN Sport
لە ئەنجامدانی 8 یاری، ئەمشەو کۆتایی بە رکابەرییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هاتوو یانەکانی چێڵسی، یۆڤانتۆس، بەرشەلۆنە، سڤییا، لایپزیگ بردنەوەیان تۆمارکردوو یانەکانی مانچستەریونایتد و پاریس سانجێرمان دۆڕان.
لە رکابەرییەکانی گروپی پێنجەم، دوو یاری ئەنجامدرا، یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی رینی فەرەنسی کردوو توانی یاریەکەی 3-0 لێ بباتەوە.
گۆڵەکان یاریزانان وێرنەر دوو گۆڵ و ئەبراهام گۆڵی سێیەمی کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی سڤییای ئیسپانی میوانداری یانەی کراسنۆدەری روسی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 3-2 لێ بباتەوە.
گۆڵەکانی سڤییا یاریزانان، راکیتچ و نەسیری دوو گۆڵەکەی تری کرد.
دوو گۆڵی کراسنۆدەر ماگۆمد و بێرگ تۆماریان کرد.
ریزبەندی گروپی پێنجەم:
- چێڵسی 7 خاڵ
- سڤییا 7 خاڵ
- کراسنۆدەر 1 خاڵ
- رین 1 خاڵ.
لە رکابەرییەکانی گروپی شەشەم، دوو یاری ئەنجامدرا، یانەی زینتی روسی میوانداری لازیۆی ئیتاڵی کردوو هەردوو یانە 1-1 یەکسانبوون.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی 3-0 لە یانەی کلوب بروج بباتەوە.
گۆڵەکان یاریزانان،تۆرگان هازارد و هالاند دوو گۆڵەکەی تری کرد.
ریزبەندی گروپی شەشەم:
- بروسیا دۆرتمۆند 6 خاڵ.
- لازیۆ 5 خاڵ.
- کلوب بروج 4 خاڵ.
- زینت 1 خاڵ.
لە رکابەرییەکانی گروپی حەوتەم یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی دینامۆکێڤی ئۆکرانی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 2-1 لێ بباتەوە.
گۆڵەکانی بەرشەلۆنە میسی و پیکێ لە خولەکەکانی 5 و 65 تۆماریان کرد.
تاکە گۆڵی دینامۆکێڤ ڤیکتۆر لە خولەکی 75 تۆماری کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی یۆڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی فیرنسڤارۆشی هەنگاری و لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 4-1 لێ بباتەوە.
گۆڵەکانی یۆڤانتۆس مۆراتا 7، 60، دیبالا 73،ڤالی بە هەڵە لە خولەکی 81 گۆڵی چوارەمی لە خۆیان تۆمار کرد.
گۆڵی ڤیرنسڤارۆش بۆلی لە خولەکی 90 تۆماری کرد.
ریزبەندی گروپی حەوتەم:
- بەرشەلۆنە 9 خاڵ.
- یۆڤانتۆس 6 خاڵ.
- دینامۆکێڤ 1 خاڵ.
- فیرنسڤارۆش 1 خاڵ.
لە رکابەرییەکانی گروپی حەوتەم، یانەی مانچستەریونایتد لە تورکیا بووە میوانی یانەی ئیستانبووڵ باشاکشهێری ئەو وڵاتەو لە ئەنجامدا یاریەکەی 2-1 پێدۆڕاند.
دوو گۆڵی باشاکشهێر یاریزانان، دیمبابا و ڤیسکا لە خولەکەکانی 13 و 40 تۆماریان کرد.
تاکە گۆڵی مانچستەریونایتد مارشاڵ لە خولەکی 43 تۆماری کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی پاریس سانجێرمان لە ئەڵمانیا بووە میوانی یانەی لایپزیگ و لە ئەنجامدا یاریەکەی 2-1 پێدۆڕاند.
دوو گۆڵی لایپزیگ یاریزانان، نکونکۆ و وفۆرسبێرگ تۆماریان کرد.
تاکە گۆڵی پاریس سانجێرمان دیماریا تۆماری کرد.
ریزبەندی گروپی هەشتەم:
- مانچستەریونایتد 6 خاڵ.
- لایپزیگ 6 خاڵ.
- پاریس سانجێرمان 3 خاڵ.
- باشاکشهێر 3 خاڵ.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









