“ئهوهى قوباد تاڵهبانى كردى پارهیهكى زۆر بۆ خهزێنهى دهوڵهت دهگهڕێنێتهوه”
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی بڕیاردرا بە راگرتنی مووچەی زیاتر لە 16 هەزار لەو كەسانەی كە خاوەن دوو مووچەن، دهستخۆشى و كاردانهوهى هاووڵاتییانى لێكهوتهوه، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایش لە پەرلەمانی كوردستان دهڵێت: “بڕیارهكه پارهیهكى زۆر بۆ خهزێنهى حكومهت دهگهڕێنێتهوه”.
عەباس محەمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئەوەی كە قوباد تاڵەبانی، جێگیرى سهرۆكى حكومهت ئەنجامیدا لە بڕینی مووچەی 16 هەزار و 505 كەس كە خاوەن دوو مووچەن كارێكی زۆر گرنگ بوو، چونكه بەهۆیەوە بڕێكی باش پارە بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە ئەوەش كارێكی باشە، بەڵام دەبوو حكومەت زووتر ئەم هەنگاوەی بنایە”.
وتیشى: “بەگوێرەی یاسا رێگە پێدراو نییە كەسێك خاوەنى دوو مووچە بێت، هاوكات گرفتێكی ئەم هەرێمەی ئێمە لەوەدایە كە چاودێری بەسەر وەزارەت و فەرمانگەكانەوە وەك پێویست نییە، چونكە ئەگەر چاودێری ورد هەبێت ئەم دۆخەی كە ئێستا هەیە بەم جۆرە نەدەبوو، بەڵام كاتێك بودجە نایەتە پەرلەمان و چاودێریش بەسەر دامودەزگا حكومییەكانەوە نییە هەر ئەمەی لێ دەردەچێت كە هەیە”.
جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “ئەم هەرێمەی ئێمە لەڕووی دارایی و ئابوورییهوه كێشەیەكمان هەیە كە ئەویش ئەوەیە هێشتا حزب بڕیاردەدات و دامودەزگاكان نەبوونەتە دامودەزگایەكی دامەزراوەیی و یاسایی، چونكە ئەگەر بە دامەزراوەیی بكرێت ئەم گهندەڵی و دزینی نەوت و تەقاندنەوەی بۆری نەوت و گەندەڵییە نامێنێت كە ئێستا هەیە، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا ئەوەی لەبارەی بڕینی 16 هەزار دوو مووچەكەوە بڕیاری لێدراوە كارێكی زۆر گرنگ و پێویست بوو”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








