نەبوونی دەرمانی پێویست مەترسی لەسەر ژیانی تووشبووانى تالاسیمیا له ههولێر دروستكردووه

نەخۆشخانی تالاسیمیا له ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
تووشبووانی نەخۆشی تالاسیمیا لە سنووری پارێزگای هەولێر بەهۆی نەبووونی دەرمانی پێویستهوه كێشهیان بۆ دروستبووه، بەرپرسی راگەیاندنی كۆمەڵەی تالاسیمیای كوردستانیش دهڵێت: “دهرمان و پێداویستى تهواوهتى لهبهردهستدا نییه بۆ چارهسهر كردنى نهخۆشهكانمان”.
سروە عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی كۆمەڵەی تالاسیمیای كوردستان ، بە SNNی راگەیاند: “لە راستیدا دەرمان و پێداویستمان زۆر خراپە بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشییە، بە تایبەتی دەرزی (دیس فرال) و حەپی (ئێكس جێت)، ئەو دوو چارەسەرە سەرەكیەن كە كەسی تووشبوو لە پاڵ وەرگرتنی خوێن پێویستە وەریبگرێت، بەڵام ئەو دەرمانانەش زۆر كەمن و لە بازاڕیش زۆر گرانن ئەگەر خۆمان بیكڕین، بۆیە داواكارین هاوكاریمان بكەن، چونكە بەشێكی زۆری هاووڵاتییان ناتوانن ئەو دەرمانانە بكڕن”.
وتیشی: “داوا لە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی دەكەین بەهانامانهوه بێت، نەخۆشخانەیەكی تایبەت كە لە حەفتا قەرەوێلە پێكبێت لە نزیك نەخۆشخانەی رزگاری یاخود نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا بۆمان دروست بكهن”.
بەرپرسی راگەیاندنی كۆمەڵەی تالاسیمیای كوردستان ئهوهشى خستهڕوو: “هەرچەندە لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێم بەردی بناغەی سەنتەری تالاسیمیا دانرا، بەڵام كه كابینەی حكومەت گۆڕا بەردێك نهخرایه سهر بەردێك بۆ ئهو سهنتهره، بۆیه داوا لە خێرخوازان دەكەین بەهانامان بێن، چونكە ئازارمان زۆرە، ئێستاش كە قەیرانە بۆ ئێمە بارودۆخەكە گرانترە”.
بەپێی ئامارەكان لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی تالاسیمیا هەیە، ساڵی رابردووش 17 تووشبووی تالاسیمیا لە هەرێمی كوردستان بەهۆی نەبوونی پێداویستییەكان و چارەسەر نەكردنیانەوە گیانیان لە دەستداوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









