دژی هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ هەڵەبجەییەكان هاتنە سەرشەقام

گردبوونەوەی هاووڵاتییان لە هەڵەجە فۆتۆ عەلی حەحەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی ناردنی پەیامی ئاشتی بۆ دووركەوتنەوە لە شەڕی نێوان پارتی و پەكەكە، ئەمڕۆ چینو توێژە جیاوازەكانی هەڵەبجە هاتنە سەر شەقام و پەیامێكی ئاشتیانەیان ئاراستەی ڕای گشتی و هەردوو لایەنی پارتی و پەكەكە كرد.
لە گردبوونەوەكەی ئەمڕۆی چین و توێژەجیاوازەكانی هەڵەبجە (محەمەد حەمە ڕەزا) بەناوی بەشداربووانی گردبوونەوەكەوە بەیاننامەیەكی خوێندەوە كەتیایدا ئاماژەی بەوەكرابوو، لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و رووبەڕووی چەندین قەیرانی دیكە بووینەتەوە بووە، بەڵام بەداخەوە دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان بەهەموو شێوازێك خەریكی پیلانگێڕین بۆ هەڵگیرساندنی ئاگری شەڕو ئاژاوە لەنێوان ڕۆڵەكانی گەلەكەماندا.
ئاماژە بەوەشكرابوو، “جێگای مەترسییە كە پیلانێكی دوژمنكارانە لە ئارادایە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی نێوان كوردانی باكوور و باشووری كوردستان كە ئەمە زۆر مەترسیدارە و ئەگەر هەوڵ و هیمەتی هێزو لایەنە دڵسۆزەكانی كوردستان و هەڵوێستی مەردانەی جەماوەر نەبێت دورنیە ئاگری ئەو شەڕە نەخوازراوە جارێكی دیكە بمان سوتێنێت، بۆیە ئێمە لە هەڵەبجەی پایتەختی ئاشتیەوە، داوا لەخەڵكی كوردستان دەكەین، هەمووان بەیەك دەنگ هەموو تواناكانیان بخەنە گەڕ بۆ پووچەڵكردنەوەی هەڵگیرساندنی شەڕی براكوژی”.
هەر لەو بەیاننامەیدا ئەوەش هاتبوو، داوا لە هێزەكانی پێشمەرگە و گەریلا دەكەین لولەی تفەنگەكانیان بەیەك ئاراستە بەڕووی دوژمنانی گەلەكەمان بكەن و لەژێر هیچ گوشارێكدا شەڕی براكوژی قەبوڵ نەكەن چونكە دۆخی هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی لەمە زیاتر بەرگەی ئێش و ئازار و نەهامەتی ناگرن.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









