لە ئیڤانکاوە بۆ ئاشلی… کچەکەی بایدن خەریکە شاشەکان داگیر دەکات

ئیڤانکا و ئاشلی
SNN
لەگەڵ ئەوەی هێشتا کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان بەردەوامیی هەیە لەنێوان جۆو بایدن و دۆناڵد ترەمپ-دا، میدیا دیوێکی تری ژیانی بایدنی نیشانداوە ئەویش ئاشلی کچێتی.
ئاشلی تەمەن 39 ساڵ کچی تاقانەی جۆو بایدن-ە کە پاش ئەوەی ساڵی 1972 ژنی یەکەمی و کچێکی لە رووداوی هاتووچۆدا دەمرن، لە ژنی دووەمی بایدن ساڵی 1981 لەدایکبووە.
ئاشلی بایدن توێژەری کۆمەڵایەتییە و کۆمپانیایەکی جلوبەرگی هەیە و دیزاینەریشە، هاوسەری هاوەرد کراین-ە کە پزیشکە و لە ساڵی 2012ەوە ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە.
گۆڤاری ماری کلێر دەڵێت: “بایدن زۆر هۆگری ئەم کچەیەتی و خۆشیدەوێت، لە کەمپەینی هەڵبژاردنەکانیش هەمیشە هاوڕێیەتی باوکی دەکات”.
لەدوای بوون بەسەرۆکی ئەمریکا، ئیڤانکای کچی دۆناڵد ترەمپ و میلانیای هاوسەری ببوونە سەرباسی میدیا و هەمیشە چاوی کامێرا لەسەریان بوو.
ئێستاش کە بۆچوونەکان بەو ئاڕاستەیەن بایدن بچێتە کۆشکی سپی، زۆربەی خەڵک چاوی لەسەر ئاشلییە کە ئاخۆ واز لە کارە مرۆییەکانی دێنێت لە بواری دادوەریی کۆمەڵایەتیدا و روو بکاتە سیاسەت؟.
ئاشلی کۆمپانیای (لایڤلیهوود) بەڕێوە دەبات لە بواری جلوبەرگدا و دیزاینەرێکی بەتواناشە، زۆربەی داهاتەکانی خۆی خەرجدەکات بۆ رێکخراوە مرۆییەکان و یارمەتی هەژاران دەدات.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









