حكوومه‌تى عێراق له كه‌ركوك ئاڵوگۆڕ بە هێزەکانی دەکات

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى پارێزگای کەرکوک پۆلیسى فیدراڵى دەکشێنەوە و سوپاى عێراق له شوێنه‌كه‌یان دادەنرێت، فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت ئه‌و گۆڕانكارییه له سنوورى ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌تى و په‌یوه‌ندى به پێشمه‌رگه‌وه نییه.
لیوا هیوا عه‌بدوڵا فه‌رمانده له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له سنورى كه‌ركوك به SNNى راگه‌یاند: حكومه‌تى عێراق له ناوچه‌كانى ناوشوان و دوبز ئاڵوگۆڕ بە هێزەکانی دەکات، پۆلیسى فیدراڵى له ناوچه‌كه كشاندوه‌ته‌وه و سوپاى عێراق له شوێنه‌كه‌یان جێگیر كردووه.
وتیشى: ئه‌و گۆڕانكارییه له سنوورى ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌تى و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه نییه و هه‌روه‌ها ئه‌و گۆڕانكارییه پە‌یوه‌ندیشى نییه به شه‌هیدكردنى سێ گه‌نجه‌كه‌ى گوندى شه‌وگێڕ كه چەکدارانی داعش به‌رپرسیارێتى تاوانه‌كه‌ى له‌ئه‌ستۆ گرت.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشى ناوچه‌كه لیوا هیوا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌و سنووره‌ى ناوشوان بۆ دوبز و ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك سنوورێكى فراوانه و وه‌كو پێشمه‌رگه هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و پشكنینان ئه‌نجامداوه و به‌رده‌وام چاودێرى ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









