رێبوار کەریم: زۆرینەی کوتلە سیاسییەکان لەسەر بڕی ئەو قەرزەی کە وەردەگیرێت رێککەوتوون

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی حكومەتی عێرق داوای 41 تریلیۆن دیناری كردووە بۆ ئەوەی پەرلەمانی عێراق ڕێگەی پێبدات قەرز بكات و موچەی سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی عێاق تەرخان بكات، بەڵام ئەم بڕەپارەیە هەرزوو لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە ڕەتكرایەوە، پەرلەمانتارێكی عێراقیش ئاماژە بەوەدەكات سبەی ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە بڕی ئەو پارەیەش ئاشكرا دەكات كە پەرلەمان ڕەزامەندی لەسەر دەدات حكومەت قەرزی بۆ بكات.
ڕێبوار كەریم، ئەندامی سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: سبەی شەممە جارێكی دیكە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان لە بارەی پرۆسە یاسای قەرز كە حكومەتی عێراق پێشكەشی كردووە دەستپێدەكاتەوە، هەر سبەینێش خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەو پرۆژە یاسایە دەكرێت بەڵام بێگومان ئەوەی پەرلەمان پەسەندی دەكات ئەوە نییە كە حكومەتی عێراق داوای كردووە و بەتەمایە قەرزی بۆ بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەت داوای 41 تریلیۆن دینار قەرزی كردووە بۆ ئەوەی موچەی ئەم سێ مانگەی داهاتوو بە بێ دواكەوتن خەرج بكات، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەكانی ئێمە پەرلەمان ئەمەی ڕەتكردووەتەوە و بەجۆرێك لە جۆرەكان ڕێككەوتن لە نێوان كوتلە سیاسییەكان كراوە كە ڕەزامەندی دەرببڕدرێت بەوەی كە حكومەت بتوانێت بڕی 20 تا 25 تریلیۆن دینار قەرز بكات و تا ڕادەیەكی زۆریش لایەنە سیاسییەكان بەم بڕە پارەیە ڕازی بوون بەڵام بەدڵی حكومەت نییە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا حكومەتی عێراقی گیرۆدەی دەستی گروپە چەكدارییەكان و میلیشاكان بووە كە دەستیان بەسەر زۆرێك لە داهاتەكاندا گرتووە و نایگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت ئەمەش وایكردووە كە حكومەتی عێراق نەتوانێت بەو داهاتەی بەردەستی موچەی فەرمانبەرانی دابین بكات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









