
رۆناڵد کومان
SNN Sport
سبەی شەممە، لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ بیتس لە یاریگای کامپ نۆ رووبەڕووی یەکدەبنەوە و یاریەکە لە کاتژمێر 6:15 خولەک ئەنجام دەدرێت.
رۆناڵد کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە،لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، تایبەت بە یاریەکە بەشداری کردوو باسی لە رووبەڕووبوونەوەکە کرد.
کومان وتی:” دەبێت ئێمە باش بین و ئەو هەڵەی بەرگریکاران کە بەرامبەر بە دینامۆکێڤ ئەنجامیادا، دووبارەی نەکەینەوە،یانەیەکی وەکوو بەرشەلۆنە پێویستە لە پێشەنگدا بێت، وەرزەکە درێژە،پێویستە براوە بین و سێ خاڵی یاریەکە بە دەست بهێنین، بۆ ئەوەی زیاتر ئاسوودە بین”.
دواتر وتی:”میسی یاریزانێکی نایابە،دەمانەوێت بیخەینە باشترین شوێن لە یاریگادا،ئەو گرنگە بۆ ئێمە، دەمانەوێت لەو شوێنانەدا بێت رکابەرەکان ئازار بدات، ئەو لە چەند پێگەیەک یاری کردووەو هەمیشە سوودمان لێ بینیوە، میسی چێژ لە یاری تۆپی پێ وەردەگرێت، دەژی و حەزی بە بردنەوە هەیە، تیرشتیگنیش چوارشەممە ئێمەی رزگار کرد، من دڵخۆشم بە ئەو،نیتۆش سەلماندی گۆڵپارێزێکی باشە بۆ ئێمە”.
لە کۆتایدا وتی:”پێم وایە تیپی بەرامبەر زەحمەتی بۆ ئێمە دروست دەکەن، ئەوان دەتوانن گۆڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بکەن و لە دەرەوەی هێڵی سزا گۆڵ تۆمار بکەن”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









