
دراوى 10 ههزارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت: نازانین نیازی حكومەتی عێراقی چی دەبێت لە ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان لەدوای ئەوەی ئەم مانگەش 320 ملیار دینارەكەی نارد، چونكە دەبێت هەولێر و بەغدا رێككەوتنێكی نوێ واژوو بكەنەوە، دهشڵێت: “پێدەچێت ئەو 320 ملیارە زیاد یان كەم بكات”.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆ پەرلەمان كۆدەبینەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای پڕكردنەوەی كورتهێنان دەكەین كە حكومەتی عێراق بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان داوای قەرزی 41 تریلیۆن دیناری كردووە، بێگومانیش پەرلەمان لەسەر ئەم بڕە پارەیه رازی نابێت، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا هەر لەم هەفتەیەدا ئەو بابەتە كۆتایی پێدێت و خوێندنەوەی سێیەم و دەنگدانی لەبارەوە دەكرێت”.
ئهو ئهندامهى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق كه هاوكات ئهندامى فراكسیۆنى سهوزه ئهوهشى خستهڕوو: “رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بووەتە بەشێك لە دەنگدان بە پرۆژەیاسای قەرزكردن، هەرچەندە بە گوێرەی رێككەوتنی پێشوو بۆ ئەم مانگەش دەبێت بەغدا 320 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم بنێرێت ئەوەش لەدوای ئەوەی وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی كرد”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لهبارهى پشكى 320 ملیار دینارهكهى ههرێم زانیارى زیاترى خستهڕوو و ئاماژهى بهوهشكرد: “نازانین نیازی حكومەتی عێراقی چی دەبێت بە تایبەت كە لەدوای ئەم مانگەوە كۆتایی بە رێككەوتنی ناردنی 320 ملیار دینار دێت، بۆیە دەبێت جارێكی دیكە هەولێر و بەغدا رێككەوتنێكی دیكە واژوو بكەنەوە، من پێموایه گۆڕانكاری بەسەر بڕی ئەو 320 ملیار دینارەدا دێت بە زیاد كردن یاخود كەمكردن، چونكە بەدڵنیاییەوە ئهو بڕه پارهیه وەك خۆی نامێنێتەوە”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









