
د. مهحمود عوسمان، چاودێرى دۆخى عێراق و ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
سیاسەتمەدارێكی كورد دەڵێت: “هەرچەندە لەسەر ئاستی گشتی لەوانە نییە شتێكی ئەوتۆیان بۆ كورد پێبێت، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن (جۆو بایدن) بۆ گەلی كورد باشتر دەبێت”.
د. مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری كورد بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا جیهان سەرقاڵە بە یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەمریکا لە نێوان (دۆناڵد ترەمپ) و (جۆو بایدن) تاڕادەیەكی زۆریش بایدن نزیكبووەتەوە لە گرتنە دەستی دەسەڵات، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە كوردەوە هەیە لەو بابەتەدا ئەوە یە كە لەسەر ئاستی گشتی پێناچێت هیچكام لەو دوو بەربژێرە سوپڕایزێكیان پێبێت بۆ كورد لە ناوچەكەدا، چونكە ئەوان زیاتر پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان و حكومەتەكاندا دروستدەكەن وەك لە هەرێمەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا بەرامبەر بەكورد هەمیشە وەك بەشێك لە عێراق مامەڵەی لەگەڵدا كراوە، بەڵام ئەگەر بە وردی باس لەم دوو بەربژێرە بكەین دەتوانم ئەوە بڵێم كە (جۆو بایدن) باشترە بۆ گەلی كورد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە بایدن تاڕادەیەك شارەزایە لە كێشەی كورد لە ناوچەكەدا لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ سەركردە كوردەكان چاویان بەیەك كەوتووە و لەسەردەمی سەرۆكایەتی (ئۆباما) زیاتر ئاگاداری دۆخی عێراق و كێشەی كورد بووە، لەگەڵ ئەوەشدا لەم دواییانەدا كۆمەڵێك لێدوانیدا كە بۆ گەلی كورد باش بوون و لەدژی توركیا بوون.
ئەو سیاسەتمەدارەی كورد ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكەش دەرچوونی (جۆو بایدن) لە بەرژەوەندی ئێران و زیانی توركیا دەبێت، چونكە كاتێك جێگری سەرۆكی ئەمریکا بوو ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا واژوو كردبوو، هاوكات بە وتەی خۆیشی ناڕازییە لە سیاسەتەكانی ئێستای توركیا لە ناوچەكەدا جێبەجێیدەكات بە تایبەت لە سوریا، بۆیە ئەمەش جارێكی دیكە لە بەرژەوەندی كورددا دەبێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









