
جەوهەر تۆکتاش
SNN-
“15 خولەک هەناسەم لێبڕی”
“خۆشم نەدەویست، بۆیە کوشتم”
ئەمانەی سەرەوە قسەی جەوهەر تۆکتاش-ە و یاریزانی یانەیەکی تورکیایە بەناوی (بۆرسە یەلدریمسپۆر) کە لای پۆلیس باسی کردووە و هۆکاری کوشتنی کوڕە 5 ساڵانەکەی ئاشکرا دەکات.
تورکەکان و شەقامی ئەو وڵاتە تووشی شۆک بوون کاتێک بیستیان تۆکتاش منداڵەکەی خۆی خنکاندووە و ماوەی 15 خولەک سەرینی لەسەر دەموچاوی داناوە تا گیانی دەربچێت.
درێژەی چیرۆکەکە ئەو کاتە دەستیپێکردووە کە رۆژی 23ی مانگی رابردوو جەوهەر مناڵەکەی دەباتە نەخۆشخانە بەهۆی تەنگەنەفەسی و کۆکەوە، تا دواتر دەردەکەوێت تووشی کۆرۆنا بووە.
دوای چەند رۆژێک لەمانەوە، لەناکاو رۆژێک تۆکتاش بەهەڵەداوان دەچێتە لای پزیشکەکان و هاوار دەکات کە کوڕەکەی حاڵی باش نییە.
دوای پشکنین دەردەکەوێت مناڵەکەی گیانی لەدەستداوە و بەهۆی کۆرۆناشەوە نەبووە، تا گومان دەخرێتە سەر باوکی ئەو منداڵە و بانگ دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە.
دوای 11 رۆژ لە مردنی کوڕەکەی، ئەو یاریزانە تورکە دەچێتە بەردەم پۆلیس و دان بەوەدا دەنێت کە خۆی خنکاندوێتی و ماوەی 15 خولەک سەرینی لەسەر دەموچاوی داناوە تا گیانی دەرچووە.
دوای وتە وەرگرتنیشی، لای پۆلیس وتوێتی: “کە هەرگیز مناڵەکەی خۆش نەویستووە لەو رۆژەوە کە لەدایکبووە، بۆیە حەزیکردووە بیکوژێت”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









