ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی کردووەتەسەر کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری دەرمانی کۆرۆنا

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ژمارەیەک هاککەر کە پەیوەندییان بە حکومەتی ئێرانەوە هەیە هێرشی ئەلیکترۆنییان کردووەتەسەر کۆمپانیای گیلێدی ئەمریکی کە دەرمانی چارەسەری کۆرۆنا بەرهەمدەهێنێت.
رۆیتەرز لە زاری ئەو کۆمپانیایەوە بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی نیسانی رابردوودا هەوڵی هاککردنی ئیمەیڵی بەرپرسێکی کۆمپانیاکە دراوە کە کاروباری یاسایی ناو کۆمپانیاکە بەڕێوەدەبات.
ئۆهاد زایدنبێرگ پسپۆڕ لە بواری ئاسایشی ئینتەرنێت لە کۆمپانیای کڵیەرسکای ئیسرائیلی، لێکۆڵینەوەی لە هێرشە ئەلیکترۆنیەکە کردووە و بۆیدەرکەوتوە هێرشەکە لەلایەن گروپێک هاککەری ئێرانییەوە کراوە کە پێشتر کاریان هاککردنی رۆژنامەنووسان بووە.
ئەوەش ئاشکرادەکرێت، هاککەران هێرشیان کردووەتە سەر دۆمەین و سێرڤەری کۆمپانیاکە.
بەرپرسانی کۆمپانیاکە دان بەوەدانانێن کە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان سەرکەوتووبوون بە پاساوی ئەوەی، سیاسەتی کۆمپانیاکە رێگەیان پێنادات زانیاری لەبارەی ئاسایشی ئینتەرنێتی کۆمپانیاکەیان بکەن.
کۆمپانیای گیلیەدی ئەمریکی دەرمانی رێمدێسیڤیر بۆ چارەسەری کۆرۆنا بەرهەمدەهێنێت.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









