
برایتۆن
پۆل باربری سەرۆکی جێبەجێکاری یانەی برایتۆنی ئینگلیزیی کە یانەکەی لە ریزی یانە نایابەکانی ئینگلتەرا یاری دەکات، سێیەم یاریزانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت.
باربر بە تۆری هەواڵی سکای سپۆرتی راگەیاندووە،هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەین کە دوێنێ سێیەم یاریزانی یانەکە تووشی کۆرۆنا بووە، هەرچەندە ئێمە لە ماوەی رابردوو بەشداری مەشقەکانمان نەکردووە.
پێشتر لە هەردو مانگی ئازار و نیسان 2 یاریزانی یانەی برایتۆن، توشی کۆرۆنا بوون، لە ئێستادا ژمارەی توشبوون لەو یانەیە 3 یاریزانە بە بێ ئەوەی یانەکە ناوی یاریزانە تووشبووەکەی ئەم دواییە بڵاوبکاتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە خولی ئینگلتەرا 92 یاری ماوە تەواو ببێت و بەرپرسانی خولەکەش دەیانەوێت لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو یارییەکان دەستپێبکەنەوە.
پێشتریش لە لێدوانێکیدا سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی مانچستەرسیتی رایگەیاندبوو، ژمارەیەک لە یاریزانان هەست بە ترس دەکەن ئەگەر خولەکە دەستپێبکاتەوە، ئەمەش بەهۆی زۆربوونی ژمارەی توشبووان لە بەریتانیا.
یانەی برایتۆن لە پلەی 15ی خولی ئینگلتەرا دێت و 5 یاری لە یاریگای خۆی ماوە ئەنجامی بدات و 29 یاری کردووە و خاوەنی 29 خاڵە.
A third #BHAFC player has tested positive for coronavirus, chief executive Paul Barber has confirmed.
— Sky Sports News (@SkySportsNews) May 10, 2020
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








