“راگرتنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ 15 رۆژ بەمانای پشووی پەرلەمان نایەت”

دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان
SNNـ بڕیار محەمەد
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان ڕوولەهەڵکشانە، پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی خۆپارێزی بڕیاریدا بۆ ماوەی 15 ڕۆژ تەنیا دانیشتنەکان ڕاگرێت، بەڵام کاری لیژنەکان بەردەوامیان دەبێت.
سامان ئەحمەد ، بەرپرسی ڕاگەیاندی پەرلەمانی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ڕاگرتنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ ماوەی 15 ڕۆژ، مانای پشووی پەرلەمان نییە، بەڵکو ڕۆژانە لیژنەکانی پەرلەمان زۆر چالاکانە لە بەدواداچوون و کۆبوونەوەکانی خۆیان بەردەوامن، راگرتی دانیشتنەکانیش تەنها بۆ مەبەستی خۆپارێزییە.
وتیشی: تائێستا زیاتر لە 30 پەرلەمانتار و فەرمانبەری پەرلەمانی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش بەشێکیان چاکبوونەتەوە و بەشێکی تریشیان هێشتا لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









