بوونی جۆ بایدن بە سەرۆكی ئەمەریكا کاریگەری لەسەر دراوی ئێرانی و تورکی هەیە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوابەدوای دەرچوونی جۆ بایدن وەك 46 هەمین سەرۆكی ئەمەریكا، ڕاستەوخۆ كاریگەری لە سەر نرخی دراوە بیانییەكان جێهێشت، بە جۆرێك نرخی تمەنی ئێرانی بەرزبوونەی زۆر و لیرەی توركیش دابەزین بەخۆیانەوە ببینن، شارەزایانی دراوە بیانییەكانیش دەڵێن تمەن زیاتر بەرز دەبێتەوە بەڵام بەرز بوونەوەكە كاتی دەبێت.
شاخەوان فەلاح، شارەزا لە بواری دراوە بیانییەكان و خاوەن دوكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بێگومان یەكلابوونەوەی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بۆ جۆو بایدن كاریگەری ڕاستەوخۆی هەبوو لەسەر نرخی دراوەكان بە تایبەت تیمەنی ئێرانی و لیرەی توركی، بەڵام دیناری عێراقی هەروەك خۆی ماوەتەوە هیچ گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ لە نرخەكەیدا ڕووینەداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەكاتێكدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو 100دۆلار ئەمەریكی سێ ملیۆن تمەنی تێپەڕاند بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ دەرچوونی بایدن بە سەرۆكی ئەمەریكا 100 دۆلاری ئەمریكی بە نەقدی دوو ملیۆن و 220 هەزار تمەنە بە شێوەی حەواڵەش دوو ملیۆن و 450 هەزار تمەنە و گۆِنكارییەكی زۆری بەسەردا هاتووە، هەرچی نرخی لیرەی توركیشە ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەرە بە 850 لیرەی توركی لە كاتێكدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو 100 دۆلار 790 تا 800 لیرە بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەردۆغان سەرۆكی بانكی توركیای گۆڕیوە هێشتا گۆڕانكاریەكی زۆر لە نرخی لیرە نەهاتووەتە ئاراوە بەڵام بێگومان نرخی لیرە زیاتر دادەبەزێت.
ئەو شارەزایەی بواری دراوە بیانییەكان جەختی لەوەشكردەوە: تا یەكلاكردنەوەی سكاڵاكان و بە فەرمی دەستنیشانكردنی بایدن وەك سەرۆكی ئەمەریكا بەلایەنی كەم دوو مانگی دیكەی پێدەچێت بۆیە لەم ماوەیەك گۆڕانكاری زیاتر بەسەر نرخی دراوەكاندا دێت بە جۆرێك تمەن بۆ ملیۆنێك و 500 هەزار تمەن بەرامبەر بە 100 دۆلار بەرز دەبێتەوە، بەڵام ئەمە كاتییەوە دوای دەستبەكار بوونی بایدن جارێكی دیكە تمەن بەهاكەی لەدەستدەداتەوە، دەگاتەوە سێ ملیۆن تمەن بۆ هەر 100 دۆلاری ئەمەریكی چونكە سیاسەتی ئەمەریكا گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی بەسەردا نایەت ئەگەر توندتریش نەبێت بەرامبەر بە ئێران.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








