یهكێتى: كۆبوونهوهى 7ى ئایارى پهرلهمان پرۆسهى سیاسى خسته ژێر پرسیار

لۆگۆى یهكێتیى نیشتمانيى كوردستان | فۆتۆ: SNN
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 10ى ئایار، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەئامادەبوونی هاوسەرۆكان، لە شاری سلێمانی كۆبوونهوهى خۆى ئهنجامدا، لهدواى كۆبوونهوهكه له راگهیهنراوێكدا ناوهڕۆكى كۆبوونهوهكهیان ئاشكرا كرد.
له راگهیهنراوێكدا كه كهمێك لهمهوبهر بڵاوكراوهتهوه هاتووه، “لەسەر پرسی پەرلەمانی كوردستان، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پێی وابوو كۆبوونەوەی رۆژی7 ى ئایار، لە پەرلەمانی كوردستان پێشهاتێكی مەترسیدارە بۆ تێكدانی یەكریزی نیشتمانی و تەبایی سیاسی نێوان هێزەكانی پێكهێنەری پەرلەمان و پرۆسەی سیاسی كوردستانیشی خستەژێر پرسیارەوە، بەتایبەتی تێوەگلاندنی كۆتای پێكهاتەكان لەپرسی زۆرینە و كەمینەی دیموكراسی دا، كە ئەمە بەتاڵكردنەوەی ناوەڕۆكی مافی پێكهاتەكانە لەجەوهەری بەشداری دیموكراسی و نوێنەرایەتی راستەقینەیان لەدامەزراوەی تەشریعیدا كە (ی.ن.ك) بڕوای پتە و جێگیری هەیە بەو مافانە و پێداگریان لەسەر دەكات”.
له راگهیهنراوهكهدا ئهوهشخراوهتهڕوو، “لەبەر رۆشنایی ئەو پێشهاتانەدا ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا بە هەماهەنگی و راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان هەڵوێستی هاوبەش گەڵاڵە بكرێت بۆ رێگری كردن لە (ئینفیراد) و تاكڕەوی و بەكارهێنانی دامەزراوەیەكی دیموكراسی و نیشتمانی وەك پەرلەمان بۆ بەرژەوەندی تەسكی حزبی”.
ئەنجومەنی سەركردایەتی یهكێتى باسیان لهوهشكردووه، “لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، هەڵسەنگاندنی ئیجابی كرا بۆ راپۆرتەكانی: تیمی یەكێتی لە حكومەتی هەرێم و وەفدی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لە بەغدا، هەردوو فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان و هەروەها راپۆرتی مەكتەبی پەیوەندییەكان لەسەر پەیوەندی كوردستانی و عێراقی و گفتوگۆی تێروتەسەلی لەبارەوە كران، سەركردایەتی راسپاردە و رێنمایی پێویستی پێدان بۆ ئەركەكانی داهاتوویان”.
ئاماژه بهوهشكراوه، “جێگای باسە بەشی زۆری كۆبوونەوە تەرخانكرا بۆ دۆخی بژێوی و گوزەرانی نالەباری هاوڵاتیانی كوردستان بەتایبەت لەهەلومەرجی دواكەوتنی مووچە و دەرهاویشتەكانی دوای پەتای (كۆرۆنا) و قۆناغی كەرەنتینەكردن كە بوونە ئەركی سەربار لەسەر ژیانی مووچەخۆران و توێژی كاسبكارانی كوردستان”.
ئهوهش رونكراوهتهوه، “ئەنجومەنی سەركردایەتی وێڕای دەستخۆشی لە ئیدارەی خۆجێیی شارەكان و دەزگا پەیوەندیدارەكانیان و خۆراگری هاوڵاتیان و پابەندبوونیان بەرێكارەكانی خۆپارێزی كە بوە هۆی تێپەڕاندنی تا رادەیەكی زۆری مەترسییەكانی پەتای (كۆرۆنا)، دووپاتیكردەوە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان شایستەی ژیانێكی باشترن، كە بارتەقای خۆڕاگری و پابەندبوونەكەیان بێت”.
له كۆتايی راگهیهنراوهكهدا ئاماژه بهوهشكراوه، “لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا، ئەنجومەنی سەركردایەتی بەبایەخەوە هەڵوەستەی جددی كرد لەسەر پرسی (لامەركەزییەتی ئیداری) هەروەك لەرێكەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم و كارنامەی حكومەتی هەرێمیشدا هاتووە و یٔێستایش بۆتە خواستێكی میللی و گشتگیر لەسەرانسەری هەرێمی كوردستاندا و پێویستە هەرچی زووە بچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









