وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: تا ئێستا مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له هه‌رێم ماوه

لۆگۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند: مه‌ترسى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوونى ماوه، وتیشى: “له به‌شێك له میدیاكان بڵاوده‌كرێته‌وه كه گوایه مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستان نەماوە”.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر زارى محه‌مه‌د خۆشناو، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “بۆ ھاووڵاتیان روونیدەکەینەوە کە لێکدانەوەیەکی جیاواز بۆ ئەم بابەتە کراوە، ئاماژە زانستییەکان تاوەکو ئێستاش ئەوە دەردەخەن کە ھەرچەندە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا خۆشبەختانە تۆمارکردنی تووشبووی نوێ نەبووە، بەڵام بە ھۆی ئەوەی ئەم نەخۆشیە لە جیھان و وڵاتانی دەوروبەر و پارێزگاکانی تری عێراق ھێشتان مەترسی بڵاوبوونەوە ھەر بەردەوامە، هاوکات لە ھەرێمی کوردستان تا ئێستا نەخۆش لە نەخۆشخانەکان و بەرکەوتووان لە کەرەنتینەکان ھەر ماوە”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “بۆیە بەردەوام لە راگەیاندراوەکاندا جەخت لەسەر پابەندبوونی رێنماییەکانی تەندروستی لە شوێنە گشتیەکان و بڕیارەکانی خۆپارێزی لەلایەن وەزارەتەکانی ناوەخۆ و پەروەردە و ئەوقاف و کاروباری ئاینی و گواستنەوە و گەیاندن دەکەینەوە”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: “بەردەوام دەبین لە پشکنین و گەڕان بەدوای تووشبووان، جارێ ماوەی زیاتر پێویستە بۆ دڵنیابوون لە کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ئەو نەخۆشیە و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









