پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ كۆتایی ساڵی 2021 دواخرا

0
948

SNN- بریار محەمەد

دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: كە پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی كوردستان كە بڕیار بوو ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، تا كۆتایی ساڵی 2021 دوا خراوە، لە ئێستاشدا ئامادەسازیەكان بۆ دروست كردنی ژوری عەمەلیاتی سەرژمێری دانیشتووان لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووە.

سیروان محمد، سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان، بە SNNی راگەیاند: وەكو ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەر ژمێری لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە ماوەی رابردوو كووبوونەوەكان لە نێوان دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان و دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق و رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ دانیشتووان بەردەوام بووە لە داهاتووش كۆبوونەوەكان بەردەوامی دەبێت لە دواین كۆبوونەوەشدا كە هەفتەی رابردوو ئەنجامانداوە ژمارەیەك پرسمان تاوتوێكردوە یەكێك لە پرسەكانیش باس لە دواین هەوڵەكان بو بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان كرا لە عێراق و هەرێمی كوردستان .

وتیشی “لە دواین كۆبوونەوەشماندا كە ڕۆژی یەكشەممە رێكەوتی 11/8/2020 لە نێوان دەزگای ناوەندی ئامار لە عێراق و دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا كە پەیوەست بوو بە ئامادەسازی دروست كردنی ژوری عەمەلیاتی سەرژمێری دانیشتووان لە هەرێمی كوردستان كە پێكدێت لە دانانی داتا سەنتەرێكی پێشكەوتوو كە بگونجێت لەگەڵ ستاندەرە جیهانیەكان، هەروەها دانان و ئامادەكاری بو ژوری سەنتەری پەیوەندی كردن و چارەسەر كردنی كێشەی توێژەرەكان و هاووڵاتیان، پێداچونەوە بە هێلەكانی پەیوەندی وەك (كۆرەك ،ئاسیا، زین، نەوروز تیلیكوم و فاست لینك و هتد..)

شایەنی باسە، هەر چەند بڕیار بوو پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی كوردستان مانگی 10ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی چەند هۆكارێكەوە پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی كوردستان تا كۆتایی ساڵی 2121 دوا خراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this