بهخشینى خوێن له ههولێر كهمیكردووه و هۆشدارى روودانى كارهساتێكى مرۆیی دهدرێت

بهخشینى خوێن
SNN – بڕیار محەمەد
بەڕێوهبەری سەنتەری بهخشینى خوێن لە شاری هەولێر رایدهگهیهنێت: لە ماوەی سێ مانگی رابردووی ئەمساڵدا هاتنی هاووڵاتییان بۆ بهخشینى خوێن 10% كەميكردووه، دهشڵێت: “ئەگەر دۆخهكه بهمشێوهیه بڕوات كارهساتى مرۆیی روودهدات”.
د.هونەر عومەر، بەڕێوهبەری سەنتەری بهخشینى خوێن لە شاری هەولێر ئهمڕۆ چوارشهممه بە SNNی راگەیاند: “لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا هاتنی هاووڵاتییان بۆ بهخشینى خوێن لە سەنتەرەكەمان 10% كەمیكردووه، بە شێوەیەك رۆژانە 50 بۆ 60 كەس دێن خوێن دەبەخشن، له بنهڕهتیشدا ئێمە رۆژانە پێویستمان بە 200 بۆ 250 بتڵ خوێن هەیە، بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا و شێرپەنجە”.
وتیشى: “هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر كەمكردنەوەی هاتنی رێژەی هاووڵاتییان بۆ بەخشینی خوێن لە سەنتەرەكەمان، ئێمە پێشتر لە رێگهی دەزگاكانی راگەیاندنهوه هەڵمەتمان رادەگەیاند و تیمەكانیشمان سەردانی بازاڕ و زانكۆكانی دەكرد بۆ وەرگرتنی خوێن، بەڵام ماوەی زیاتر لە سێ مانگە نە هەڵمەتی خوێن بەخشینمان راگەیاندووه و نە تیمەكانیشمان هەڵمەتیان هەبووە لە دەرەوەی سەنتەرەكهمان، ئەمەش یەكێكی تره لە هۆكارەكانی كەمبوونەوەی رێژەی بتڵی خوێن لە سەنتەرەكەمان”.
بەڕێوهبەری سەنتەری خوێن لە شاری هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەگەر هاتوو رێژەی هاتنی هاووڵاتییان بۆ بەخشینی خوێن بەو شێوهیهى ئێستا بەردەوامی هەبێت لە داهاتوودا كارەساتی مرۆیی گەورە روودەدات”.
د.هونەر عومەر له كۆتایی قسهكانیدا روونیشیكردهوه: “داواكارین هاووڵاتییان ئەو خزمەته بكەن و بێن خوێن ببەخشن و ژیانی كەسێكی تر رزگار بكەن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









