
پریمەرلیگ
ئەمڕۆ دووشەممە یانەکانی بەشدار لە پریمەرلیگ دەنگ بۆ گەڕانەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە دەدەنەوەو چاوەڕوانی ئەوەش دەکرێت بە زۆرترین دەنگ بڕیاری دەستپێکردنەوەی یارییەکان بدرێتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی مەیل،بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گلۆپی سەوزی بۆ یانەکان هەڵکردووە بۆ ئەوەی جارێکی تر دەست بە یارییەکانیان لە خولەکە بکەنەوە، بەڵام چەند یانەیەک ئەگەری ئەوەی هەیە دەنگ بە بەڵێ نەدەن بۆ دەستپێکردنەوەی خولەکە و دیارترینیشیان یانەکانی نۆریچ سیتی و برایتۆنە، کە ئەم دوو یانەیە رەتیانکردووەتەوە یارییەکان بە بێ ئامادەبوونی هاندەران دەستپێبکاتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە چەند یاریزانێکی خولی ئینگلتەرا ترسیان لە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گەڕانەوەی خولەکە دەربڕیوە، بەڵام رابیتەی خولەکە دەیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت یارییەکانی ئەم وەرزە تەواو بکات.
خولی ئینگلتەرا 29 هەفتەی لێ تەواو بووە، یانەی لیڤەرپوڵ 82 خاڵی کۆکردووەتەوەو لە پلەی یەکەم دەبینرێت، بە رێژەیەکی زۆر نازناوی ئەم وەرزەی خولەکەی یەکلایی کردووەتەوە، لە مانگی ئازاری رابردووەوە هیچ یارییەک و مەشق و راهێنانێک لەم خولە ئەنجام نەدراوە.
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی بەریتانیا زیاترە لە 219000 هەزار و گیان لە دەستدانیش زیاترە لە 31000 هەزار کەس.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









