وەزیری ناوخۆ: ژمارەیەک ژنی رزگاربووی دەستی داعش وەک کارمەندی پۆلیس دادەمەزرێنین

وێنەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
SNN- بڕیار محەمەد
وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند “ئەو ڕەفتارانەى بەرامبەر ئافرەتانى ئێزدى کراوە ڕەتى دەکەینەوە، دەشڵێت: “ئەو تاوانانەى بەرامبەر ئێزدییەکان کرا، پێوەرى تاوانى جیهانى تێپەڕاندووە”.
رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆی هەرێمى کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند “ئەو ڕەفتارانەى بەرامبەر ئافرەتانى ئێزدى کراوە ڕەتى دەکەینەوە و تا ئێستا دوو هەزار ئافرەتى ڕفێنراوى بندەستى داعش ڕزگارکراون.
وتیشی: “ئافرەتانى کوردستان پێگەى تایبەتییان هەیە و پۆست و پلەى کارگێڕی و وەزیفییان پێدراوە، لەم رۆژەشدا کە هەڵمەتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژییە، پێداگیری لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ئەو حاڵەتانە دەکەینەوە”.
لەبارەى جینۆسایدى ئێزدییەکانیش رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆ ئاماژی باوەکرد، ئەو تاوانانەى داعش ئەنجامیدان تاوانى دژ بە مرۆڤایەتى بوون بەتایبەتى ئەو تاوانانەى بەرامبەر ئێزدییەکان کرا کە پێوەرى تاوانى جیهانى تێپەڕاند، بۆ سارێژى برینەکانى ئیزدییەکانیش ڕیککەوتنێک لەگەڵ حکومەتى عیراق کراوە تا خەڵکى ڕەسەنى ناوچەکە بگەڕێنەوە و کاربکەین بۆ بەیەکەوە ژیان و خەڵکى شنگال سوودمەندى پلە یەک دەبن.
راشیگەیاند “بڕیارمانداوە ژمارەیەک پۆلیس لە شنگال دابمەزرێنین، بۆیە بەشێک لەو پۆلیسانە ژنانى ڕزگاربووى دەستى داعش دەبن تا خۆیان یاسا جێبەجێبکەن، بۆ پشتیوانى ڕزگارکراوانى دەستى تیرۆرستانی داعشیش حکومەتى هەرێمى کوردستان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ هاوکارى ئەو قوربانیانە و تەواوى قوربانیانى دەستى داعش”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









