پاش 32 ساڵ هێشتا لە %70 شەهیدانی هەڵەبجە لە ناو گۆڕە بەكۆمەڵەكاندان

هەڵەبجە
SNN_عەلی حەمە سەعید
بەهۆی كیمیابارانی هەڵەبجەوە لە ساڵی 1988 زیاد لە پێنج هەزار هاووڵاتی شەهیدبوون و بە هەزارانی دیكەش برینداربوون، بەڵام تا ئێستا و لە دوای 32 ساڵ لە %70 ئەو شەهیدانە لە ناو گۆڕە بە كۆمەڵەكاندا بەخاك سپێردراون، SNNیش هۆكاری دەرنەهێنانەوەی ڕوفاتی ئەو شەهیدانە ئاشكرا دەكات.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە 53 گۆڕی بە كۆمەڵ بونیان هەیە كە شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجەیان تیادایە گۆڕی وا هەیە بە تەنها روفاتی هەزار و 500 شەهیدی كیمیابارانی هەڵەبجەی لە خۆ گرتووە، بەجۆرێك زۆربەی ئەو شەهیدانەی لەو گۆڕە بەكۆمەڵانەدا نێژراون كە شوێنی بۆمبەناپاڵمەكان دروستیانكردووە وەك چاڵێكی گەورە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەك كۆمەڵەی قوربانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند لایەنێكی دیكەی پەیوەندیدار توانیومان شورایەك بۆ ئەو گۆڕە بە كۆمەڵانە بكەین بۆ ئەوەی تێكەڵ بە گۆڕستانی دیكە نەبن و ببنە سمبولێك بۆ تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە، كە بە گوێرەی ئامارەكانمان لە %68 قوربانیەكان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵیدایە و نیزكەی %70 كۆی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە تا ئێستاش لە ناو گۆڕە بەكۆمەڵەكاندان
لەبارەی هۆكاری هەڵنەدانەوەی ئەو گۆڕە بە كۆمەڵانە، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیان ئەوەی خستەڕوو، گۆرشی شەهیدانی هەڵەبجە جیاوازە لە گۆڕی شەهیدەكانی دیكە، چونكە لە چەند ساڵی پێشوودا حەوت گۆڕی بەكۆمەڵمان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە هەڵدایەوە دەركەوت كە هێشتا كاریگەری چەكی كیمیایی لەسەر رووفاتەكان ماوە و ئەو تیمانەی كە كاریان دەكرد رووبەڕووی گرفت بوونەوە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبوو، لەگەڵ ئەوەشدا كەسوكاری ئەو شەهیدانە بۆخۆشیان رازینین بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان بەڵام دواجار بڕیار لە دەستی حكومەت بۆ هەڵدانەوەیان و دەستكەوتنی ئامارێكی ورد و دروست لەسەر قوربانییەكان.

حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









