
وێنە: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی پاڵپشتیكردن لە بەرهەمی ناوخۆ و ساغبوونەوەی بەرهەمی كیڵگەكانی بەخێوكردنی ماسی لە هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاریدا كە لە هەفتەی داهاتووەوە هاوردەكردنی ماسی لە دەرەوە بە هەموو شێوەیەك قەدەغە بکرێت.
سیروان سەعید، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا وەرزی پێشگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی ماسی پێگەیشتووە و بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی بەرهەمی ناوخۆیی، بڕیارماندا كە ڕۆژی 10/12/2020 هاوردەكردنی ماسی لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان بۆ ناوخۆ بەهەموو شێوەیەك قەدەغە بكەین و بەهیچ جۆرێكیش مۆڵەتی هاوردەكردنی ماسی لەدەرەوە بەهیچ كەس و كۆمپانیایەك نادەین تا ئەو كاتەی بەرهەمی ناوخۆیی بەرەو كەمبوونەوە و نەمان دەچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی هاوردە كردنی ماسی لەدەرەوە خاوەن پرۆژەكانی بەخێوكردنی ماسی زیانی زۆریان بەركەوتبوو هەر بەهۆی ئەوەوە بەرهەمەكانیان لەبازاڕەكانی ناوخۆ بە نرخێكی هەرزان دەفرۆشت كە لە ئاست ئەو ماندوو بوون و خەرجییەدا نەبوو كە لە بەخێوكردنی ماسییەكاندا خەرجیان كردووە، بۆیە وەك پاڵپشتییەك بۆ ئەو خاوەن پرۆژانەی بەخێوكردنی ماسی ئەو بڕیارمانداوە، بەڵام ئێمە بەرپرس نین لە هاوردەكردی ماسی كە بەشێوەی نایاسایی لە دەرەوە هاوردە دەكرێت ئەوە ئەركی لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەیە ڕێگری لەو كارە نایاساییە بكەن و بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ جێبەجێ بكەن.
بەڕێوەبەری بەرهەمی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئەو ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەبەردەستماندان بەرهەمی پرۆژەكانی بەخێوكردنی ماسی لە هەرێمی كوردستان و ئەو ماسیانەشی كە لەدەریاچەكانی هەرێمی كوردستاندا هەن دەتوانن ڕێژەی لە %60 ی بەشی پێداویستی ناوخۆیی پڕبكەنەوە، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین كە بەهۆی قەیرانی دارایی و خراپی باری گوزەرانی هاوڵاتیان هێشتا ماسی نەبووەتە ژەمێكی سەرەكی خواردنی هاووڵاتیان كە ئەوە زۆر گرنگە هاووڵاتیان لە سودە تەندروستییەكانی ماسی بزانن و بیكەنە ژەمێك لە خواردنەكانیان.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









