10ی مانگی داهاتوو پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

وێنە: SNN
بڕیار محەمەد-SNN
لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: 10ی مانگی داهاتوو پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمان، لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بڕیاردراوە کرێی ساڵانەی قوتابخانە ئەهلییەکان و زانکۆ ئەهلییەکان لەسەدا 20 کەمبکرێتەوە.
راشیگەیاند: قۆناغی 12 لەناو پۆلدا وانە دەخوێنن.
ئاماژەی بەوەشدا: تاقیكردنەوەی تەمهیدی لە ناحیە و قەزاكانی خۆیان تاقیكردنەوە دەكەن.
راشیگەیاند: لەبارەی دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانیش وەزارەتی خوێندنی باڵا نووسراوێك بەرز دەكاتەوە و بۆ ئەوەی بەپێی یاسا بەركارەكان ئەگەر شوێنێك بۆشایی هەیە دابمەزرێن.

لەبارەی مافی مامۆستایانی وانەبێژ ئالان حەمە سەعید رایگەیاند: بەپێی بڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی پەروەردە و دارایی كراوە تاوەكو مافە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ دابین بكرێت، هەروەها دابینكردنی مامۆستایانی وانەبێژ لە كەمپی پەنابەران لە سنووری هەرێمی كوردستان.

لەلایەن خۆشیەوە د. عەبدولفەتاح عەبدولرەزاق بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا وتی: ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆری خوێندکاران لە ناوەندەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان وەرگیراون و ئەوەش هەندێك كێشەی تەكنیكی بۆ دروست كردین، چونكە ئێمە توانای وەرگرتنی 45 هەزار كورسی بوو، بەڵام نزیكەی 53 هەزار قوتابیمان وەرگرت، كە ئێمە وەك وەزارەتی خوێندنی باڵا خۆمان لەگەڵ دۆخی تەندروستی گونجاندووە بە خوێندنی تێكەڵ لە نێوان كەمپەس و ئۆنڵایندا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









