“شاندەكەی هەرێم لەگەڵ شایستە داراییەكانی هەرێم داوای مووچەی 6 مانگی ئەمساڵی كردووه”

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حە مە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت: داواكاری مووچەی شەش مانگی مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم داوایەكی تەواو یاساییە، دهشڵێت: “ههرچهنده دۆخى ئێستاى عێراق تایبهته، بهڵام دەكرێت بە گفتوگۆی نێوان شاندی هەرێم و بەغدا ئەو بابەتە یەكلابكەنەوە”.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “ئەو شاندەی كە لە ئێستادا لە بەغدان شاندێكن كە دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا، لەو چوارچێوەیەشدا شاندەكەی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی شانبەشانی ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم داوای مووچەی شەش مانگی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمیان كردووە ئەمە لەڕووی یاساییەوە هیچ كێشەیەكی نییە و مافێكی رەوای حكومەتی هەرێمە بە گوێرەی یاسای بودجە، بەڵام لەڕووی واقیعییەوە ئەمە داواكارییهكی قورسە و عێراق بە ئاسانی ناتوانێت بچێتە ژێرباری جێبەجێكردنی ئەم داواكارییەی هەرێم”.
وتیشى: “بە گوێرەی یاسای یەك لەسەر 12ی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019 هەرێمی كوردستان مافی خۆیەتی داوای مووچەی شەش مانگی ساڵی 2020 بكات، هاوكات لەدوای دەركردنی یاسای قەرز بۆ ساڵی 2020 حكومەتی هەرێم لە ئێستادا پابەندبوونی خۆی بەو یاسایەوە راگەیاندووە، بۆیە هەموو ئەمانە لەڕووی یاساییەوە ماف بە هەرێمی كوردستان دەدەن كە داوای ئەو مووچە فەوتاوانە بكات كە لای عێراقە”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “لە ئێستادا كێشەیەك لە ئاراداهەیە كە ئەویش ئەوەیە حكومەتی هەرێم زۆر درەنگوەخت پابەندبوونی خۆی بە یاسای قەرز راگەیاند، ئەمە ئەركی شاندەكەی هەرێمی قورسكردووە، بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە كە ئەو شاندەی ئێستا لە بەغدان بە نیەتی پاك هاتوون بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا بگەنە رێككەوتن، بۆیە دەكرێت لە چوارچێوەی گفتوگۆكانیشیان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا چارەسەری مووچەی ئەو شەش مانگەش بدۆزنەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









